كێشەی دابەشكردنی مووچەی هێزەكانی 70 چارەسەركرا
کوردستان 02:06 PM - 2025-03-19
PUKMEDIA
لۆگۆی هێزەكانی 70
كێشەی دابەشكردنی مووچەی هێزەكانی 70 چارەسەركراو وتەبێژی هێزەكەش رایگەیاند: "200 ملیۆن دینار كورتهێنان لەمووچەی هێزەكانی 70 دا هەبوو، بەڵام بە هەوڵی بەشی ژمێریاری وەزارەتمان كێشەكە چارەسەركرا".
ئەحمەد لەتیف وتەبێژی هێزەكانی 70 لەلێدوانێكی تایبەتدا بە PUKMEDIA ی راگەیاند: "بەهۆی كورتهێنانی بڕی 200 ملیۆن دینار لەمووچەی مانگی شوباتی هێزەكانی 70 ، دابەشكردنی مووچەی مانگی شوبات بەسەر پێشمەرگەكانماندا دواكەت، بەڵام هەوڵەكانی ژمێریاری وەزارەتمان بەردەوام بوو بۆ چارەسەركردنی كێشەكەو پڕكردنەوەی ئەو كورتهێنانەو دواجار توانرا كێشەكە چارەسەر بكرێت و ئەمڕۆ دەستبەدابەشكردنی مووچەی هێزەكانی 70 دەكرێت".
"بڕیاریشە سبەینێ 20-3-2025، مووچەی خانەنشینی هێزەكانی 70 بۆ مانگی شوبات دابەشبكرێت" ئەحمەد لەتیف وایوت.
ئەمەش لەكاتێكدایە، چەند رۆژێكە دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی شوباتی مووچەخۆرانی هەرێم كراوەو بڕیاربوو دوێنێ 18-3-2025 مووچەی هێزەكانی 70 لەچوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگەدا دابەشبكرێت بەڵام بەهۆی كورتهێنانەوە دابەشكردنی مووچەكانیان دواكەت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

