قوباد تاڵەبانی دەبێتە سەرۆكی فەخری یانەی وەرزشی سلێمانی
کوردستان 02:17 PM - 2025-03-17
پەڕەی تایبەتی قوباد تاڵەبانی
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ سەرۆك و ئەندامانی دەستەی كارگێڕی یانەی وەرزشی سلێمانی
قوباد تاڵەبانی بەسەرۆكی فەخری یانەی وەرزشی سلێمانی دەستنیشانكراو رایدەگەیەنێت: "یانەی سلێمانی یانەی دایكەو دەبێت پێگەی شیاوی خۆی بۆ بگەڕێتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش پلانێكی تۆكمە بۆ پێنج ساڵی داهاتووی یانەكە ئامادەدەكەین و دەیگەڕێنینەوە بۆ ئەو ئاستەی كەشایستەی ناوبانگ و مێژووە پڕشنگدارەكەیەتی".
قوباد تاڵەبانی لەپەڕەی تایبەتی خۆی نوسیویەتی: "مێژووی وەرزش لەسلێمانی بە یانەی وەرزشیی سلێمانییەوە گرێ دراوەو چەندین نەوەی خەڵكی سلێمانی بیرەوەرییان لەگەڵ ئەم یانەیەدا هەیە، یانەی سلێمانی یانەی دایكەو دەبێت لەم قۆناغەدا شوێن و پێگەی شیاوی خۆی بۆ بگەڕێتەوە".
دەشڵێت: "لەگەڵ سەرۆك و ئەندامانی دەستەی كارگێڕی یانەكە كۆبوومەوە، گفتوگۆی تێروتەسەلمان كرد لەبارەی چۆنییەتی بووژانەوەو گەشەپێدانی یانەكە، كە لەئێستادا خاوەنی چەندین تیپە لەبوارە جیاوازە وەرزشییەكاندا".
قوباد تاڵەبانی ئەوەشی نوسیوە: "بەشانازییەوە بەندەیان وەك سەرۆكی فەخری یانەكە دەستنیشان كردو بڕیارماندا لە ماوەیەكی كورتدا پلانێكی تۆكمە بۆ پێنج ساڵی داهاتووی یانەكە ئامادەبكرێت تا بە هەوڵ و هیمەتی هەموو لایەكمانەوە یانەی سلێمانی بگەیەنینەوە ئەو ئاستەی كە شایستەی ناوبانگ و مێژووە پڕشنگدارەكەیەتی".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

