ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران: كه‌ركوك گۆڕانكاری زۆری به‌خۆیه‌وه بینیوه
کوردستان 02:45 PM - 2025-03-15
ئاژانسەکان
شەقامێکی کەرکوک
لە ماوەیەکی
کەمدا ئیدارەی ئێستای کەرکوک زۆرترین خزمەتگوزاری پێشکەش بە پارێزگاکە کردووە و
ئەندامێکی پەرلەمانی عیراقیش دەڵێت:" به‌هه‌وڵی پارێزگاری كه‌ركوك فراكسیۆنی یه‌كێتی
له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك گۆڕانكاری ته‌واو له‌بواری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی
و خزمه‌ت و پێكه‌وه‌ژیان و ئه‌منی شاره‌كه كراوه".
سه‌باح شێخ حه‌بیب
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌فراكسیۆنی یه‌كێتی به ده‌نگی گه‌لی
كوردستانی راگه‌یاند:"له‌ماوه‌ی حه‌وت مانگی رابردوودا پارێزگای كه‌ركوك و ئیداره‌ی
نوێی شاره‌كه خزمه‌تی زۆری له بواری ئه‌منی و پرۆژه‌كان و خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش
به كه‌ركوكییه‌كان كردوه".
"
ئیداری نوێی كه‌ركوك به‌سه‌رۆكایه‌تی رێبوار ته‌ها بێ جیاوازی خزمه‌تی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان
ده‌كات و پارێزگاری كه‌ركوك وه‌ك چۆن سه‌ردانی گه‌ڕه‌گه كورده‌كان ده‌كات، سه‌ردانی
گه‌ڕه‌كه عه‌ره‌ب و توركماننشینهكانیش ده‌كات و خزمه‌تگوزارییان پێشكه‌ش ده‌كات"،
سه‌باح شێخ حه‌بیب واده‌ڵێت.
راشیگه‌یاند:"
له رابردوودا پارێزگاری كه‌ركوك له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌رووی داراییه‌وه پاره‌یه‌كی
زۆری له‌به‌ر ده‌ست بوو، بۆ خزمه‌تی خه‌ڵكی كه‌ركوك خه‌رجی نهدهكردو ئه‌گه‌ر بۆ
شاره‌كه‌ش خه‌رجی بكردایه جیاوازی له‌نێوان گه‌ڕه‌كه كورد نیشینه‌كان و عه‌ره‌ب
نشینه‌كان دروستكردبوو"
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو:"
به‌هه‌وڵی پارێزگاری كه‌ركوك فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك گۆڕانكاری
ته‌واو له‌بواری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و خزمه‌ت و پێكه‌وه‌ژیان و ئه‌منی شاره‌كه
كراوه‌و ئه‌وه‌ش كهركوكییهكانی دڵخۆش كردوه‌و پێزانیانیان بۆ پارێزگاره كورده‌كه
هه‌یه".
ڕۆژی 10ـی 8ـی
2024، رێبوار تەها سەرۆکی هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە لە پشکی کورد وەک
پارێزگاری کەرکوک هەڵبژێردرا، کە هاوپەیمانییەکە لەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی
پارێزگاکانی عیراق زۆرترین دەنگی لەسەر ئاستی پارێزگای کەرکوک بەدەست هێنا و هێزی
یەکەمی هەموو پێکهاتەکان بوو کە خاوەنی 157 هەزار و 639 دەنگە، کە دەکاتە 43٪
دەنگەکانی ئەو پارێزگایەو 5 کورسی بەدەستهێنا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

