رێبوار تەها: بە پرۆژە وەڵامی نەیارەکانمان دەدەینەوە
کوردستان 05:07 PM - 2025-03-13
راگەیاندنی پارێزگای کەرکوک
رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک
بەردی بناغەی پرۆژەی چاکكردن و فراوانکردنی رێگای کەرکوک - سلێمانی دانراو و
پارێزگاری کەرکوکیش رایدەگەیەنێت:" بە پرۆژەی خزمەتگوزاری وەڵامی ئەو لایەنانە
دەدەینەوە کە دژایەتیمان دەکەن".
ئەمڕۆ 13ی3ی 2025 لە مەراسیمێکدا کە ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای
کەرکوک و یاریدەر و راوێژکارانی پارێزگار و ژمارەیەک بەڕێوەبەری فەرمانگەکان و
ژمارەیەکی بەرچاو لە کەسایەتی و مامۆستایانی ئاینی ئامادەیبوون، رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک بەردی
بناغەی پرۆژەی چاکكردن و فراوانکردنی رێگای کەرکوک - سلێمانی دانا و لە وتارێکیدا
دووپاتی کردەوە :" پرۆژەکە لە سۆنگەی هەستکردنی حکومەتی کەرکوکە بۆ پێشخستنی
رێگاوبانەکانی شارەکە و چارەسەرکردنی کێشەی زۆربوونی رووداوەکانی هاتووچۆ و
چالاکترکردنی رەوتی بازرگانی و ئابووری".
پارێزگاری کەرکوک ڕاشیگەیاند:" پرۆژەکە لە چوارچێوەی پلان و بەرنامەی
حکومەت و بە چاودێری بەڕێوەبەرایەتی رێگاوبانی کەرکوک ئەنجامدەدرێت و بە شارێی بەستنەوەی
کەرکوک و پارێزگاکانی دیکەی عیراق بە پارێزگای سلێمانیەوە دادەنرێت".
وتیشی:" ئێمە هەر جارەی لە گەڕەکێک خزمەت دەکەین و بە پێشکەشکردنی
خزمەتگوزاری زیاتر وەڵامی ئەو لایەنانە دەدەینەوە کە دژایەتیمان دەکەن".
پڕۆژەكە بریتی یە لە فراوانکردن و
چاکكردنەوەی ڕێگاكە بەدرێژی ٢٤ کیلۆمەتر بۆ هەردوو ئاراستەی هاتن و چوون کە هەر سایدێکی
١٢ مەتر پانتر دەکرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

