دامه‌زراوه‌ی SciMago : سێ زانكۆ له‌هه‌رێم پێشه‌نگن
کوردستان 01:55 PM - 2025-03-09
PUKMEDIA
زانكۆی سلێمانی و زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی
زانكۆی سلێمانی یه‌كه‌م و زانكۆی پۆلیته‌كنیكی دهۆك دووه‌م و زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له‌ریزبه‌ندی سێهه‌مدایه له‌سه‌ر ئاستی زانكۆكانی هه‌رێم له‌ئه‌دای توێژینه‌وه‌و داهێنان و كاریگه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی، به‌پێی پێوه‌ره‌كانی دامه‌زراوه‌ی (SciMago).له‌سه‌ر ئاستی زانكۆكانی عیراقیش ریزبه‌ندی هه‌شته‌م بۆ زانكۆی سلێمانی و دوانزدهههمیش بۆ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی دهۆك و پانزههمیش بۆ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانییه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی رۆژنامه‌وانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی كه وێنه‌یه‌كی بۆ PUKMEDIA نێردراوه رایده‌گه‌یه‌نێت: "به‌پێی پێوه‌ره‌كانی دامه‌زراوه‌ی (SciMago) بۆ ئه‌دای توێژینه‌وه‌و داهێنان و كاریگه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی؛ كه‌له چوارچێوه‌ی ریزبه‌ندی دامه‌زراوه ئه‌كادیمییه‌كان بۆ ساڵی 2025 راگه‌یه‌نراوه؛ زانكۆی سلێمانی له‌ریزبه‌ندی ههشتهههمدایهو زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له‌ناو سه‌رجه‌م زانكۆ حكومییه‌كانی كه داتاكانیان پێشكه‌شكردووه به دامه‌زراوه‌ی (SciMago)؛ له‌سه‌ر ئاستی زانكۆكانی عیراق له‌ڕیزبه‌ندی (١٥) دایه، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئاستی زانكۆ حكومییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له ریزبه‌ندی (٣) دا ناوی هاتووه".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه: "ئه‌م ریزبه‌ندییه‌ی دامه‌زراوه‌ی (SciMago) له سه‌ر بنه‌مای چه‌ند پێوه‌رێكی جیاواز ئه‌نجامده‌درێت كه پێكهاتوون له ئه‌دای توێژینه‌وه، داهێنان، كاریگه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی كه له‌سه‌ر بنه‌مای وێبسایتی دامه‌زراوه‌كه ده‌بێت".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

