لەسەر داوای پەرلەمانتارێکی یەکێتی ژاپۆن پرۆژەیەکی گەورە لەسلێمانی ئەنجامدەدات
کوردستان 05:20 PM - 2025-03-06
تایبەت
د.بڕیار رەشید لەمۆزەخانەی سلێمانی
لەسەر پێشنیار و داواکاری پەرلەمانتارێکی یەکێتی لە لایەن باڵیۆزخانەی
ژاپۆنەوە، بڕی زیاتر لە یەک ملیار دینار بۆ مۆزەخانەی سلێمانی خەرج دەکرێت.
د.بڕیار رەشید ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
بە PUKMEDIA ی راگەیاند:"دوای هەوڵەکانمان
لەماوەکانی رابردوودا بۆ پڕکردنەوەی پێداویستی و کەموکوڕی بەشێک لەدامەزراوەکانی
سلێمانی لە رێگەی رێکخراوە نێودەوڵەتی و ناوەندە جیهانیەکانەوە، بەڵێنمان لە
باڵێۆزی ژاپۆن وەرگرت بۆ ئەنجامدانی پرۆژەیەک بۆ پڕکردنەوەی پێداویستی مۆزەخانەی
سلێمانی بەبڕی زیاتر لە یەک ملیار دینار".
"رۆژی سێ شەممە ٤ی ٣ ی ٢٠٢٥ بۆ هەمان
مەبەست سەردانی باڵیۆزخانەی ژاپۆنمان کرد لە بەغدا و لەگەڵ کێنجی یۆکۆتا کاربەڕێکەری
باڵیۆزخانەی ژاپۆن و هیدێکی ئۆکادا سکرتێری سیاسی کۆبووینەوە و گفتوگۆی
جێبەجێکردنی ئەو پرۆژەیەمانکرد، دوای ئیمزاکردنی لەیەک تێگەشتنێک لە نێوان
باڵیۆزخانە و وەزارەتی دەرەوەی عیراق، بڕیاروایە پڕۆژەکــە لەم مانگەدا بە پاڵپشتی
رێکخراوی JICA لە
مۆزەخانەی سلێمانی دەستپێبکات"، د.بڕیار وایوت.
راشیگەیاند:" پرۆژەکە رۆڵی گەورەی دەبێت لە پاراستنی موڵکی
کلتووری و دەوڵەمەنکردنی مۆزەخانەی سلێمانی لەکەلوپەلی مێژووی و بەرەوپێشبردنی
کەرتی گەشتیاری لە سلێمانی و هەرێمی کوردستان، هاوکات سوپاسی حکومەتی
ژاپۆن و باڵێۆزخانەکەیمان کرد بۆ ئەم پاڵپشتییە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

