به‌بڕی یه‌ك ملیار دینار ده‌رمان و پێداویستی پێشكه‌ش به‌ته‌ندروستی سلێمانی ده‌كرێت
کوردستان 03:37 PM - 2025-03-06
راگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
گەیاندنی هاوکاری تەندروستی
رێكخراوی كۆڵه‌ك فاوه‌نده‌یشن به‌بڕی یه‌ك ملیار دینار ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی تاقیگه‌یی پێشكه‌شی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی كرد .
د.سه‌باح نه‌سره‌دین به‌ڕێوبه‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند:" ساڵانه به‌هۆی دواكه‌وتنی ره‌زامه‌ندی حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆ كڕینی ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی و تاقیگه‌یی روبه‌ڕووی قه‌یران ده‌بنه‌وه، ئه‌مساڵیش تائێستا ئه‌و رهزامهندیانه نه‌هاتونه‌ته‌وه و گرفتیان بۆ دروستکراوە، داواكارین له‌حكومه‌ت به‌زووترین كات چارەسەری بکات".
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی راشیگه‌یاند:" به‌سوپاسه‌وه ئه‌مڕۆ رێكخراوی كۆڵه‌ك فاوه‌نده‌یشن به‌بڕی یه‌ك ملیار دینار ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی تاقیگه‌یی پێشكه‌شی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی كردوه‌و ئه‌وه یه‌كه‌مجار نیه رێكخراوی كۆڵه‌ك فاوه‌نده‌یشن هاوكاری ته‌ندروستیی پێشكه‌ش بكات و ساڵانه ئه‌م رێكخراوه هاوكاری باشی پێشكه‌شی كه‌رتی ته‌ندروستی كردووه، ئه‌مجاره هاوكارییه‌كانی له‌كاتێكی زۆر پێویستدا بووه".
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی به‌ناوی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی زۆر سوپاسی رێكخراوی كۆڵه‌ك فاوه‌نده‌یشنی كرد و ده‌ستخۆشیان لێ‌كردن، هه‌روه‌ها سوپاسی هه‌مو ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی كرد هاوكاری كه‌رتی ته‌ندروستی ده‌كه‌ن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

