بە تۆمەتی كوشتنی هاووڵاتییەك تۆمەتبارێك دەستگیركرا

کوردستان 12:00 PM - 2025-03-03
تۆمەتبارەکە راگەیاندنی پۆلیسی سلێمانی

تۆمەتبارەکە

سلێمانی

بە تۆمەتی كوشتنی هاوڵاتییەك، لە لایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە تۆمەتبارێك دەستگیركرا.

لەڕاگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ PUKMEDIA نێردراوە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاندووە:"شەوی ڕابردوو لە گەڕەكی سەرچنار لەشاری سلێمانی لەڕووداوێكدا هاووڵاتییەك بە فیشەك كوژرا و تۆمەتبار هەڵات، دەستبەجێ‌ هێزەكانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكەو لێكۆڵینەوە بۆ دۆینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار دەستیپێكرد، سەرەنجام توانرا لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە  لەماوەی كەمتر لەهەشت سەعات تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت".

"لە ئێستادا تۆمەتبار ( خ، ئ، م ) لەدایكبووی  1972 بەبڕیاری  دادوەرو بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو دانی ناوە بە تاوانەكەیدا" لەڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە.


PUKMEDIA 

ئەمانەش ببینە