وەفدی دانوستانکاری یەکێتی و پارتی لەسلێمانی کۆدەبنەوە
کوردستان 09:58 AM - 2025-02-22
PUKMEDIA
لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان
بڕیارە ئەمڕۆ ٢٢-٢-٢٠٢٥ وەفدی دانوستانکاری یەکێتی و پارتی لە
سلێمانی بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت کۆببنەوە.
سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتی بەوێبسایتی رەسمیی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:" ئەمڕۆ وەفدی
دانوستانکاری یەکێتی و پارتی لەسلێمانی کۆدەبنەوە و گفتوگۆ لەسەر دواین پەرەسەندنەکانی
پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم دەکەن".
"بەرەوپێشچوون
لە گفتوگۆکانی پەیوەست بە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت هەیە، خوازیارین بەزووترین
کات هەردوولا لەسەر کۆی خاڵەکان بگەنە رێککەوتن و حکومەتێکی خزمەتگوزار و کارا کە
وەڵامدەرەوەی ئەم قۆناغەبێت پێکبهێندرێت"، پیرە وایوت .
ئەمەش
لەکاتێکدایە، لەماوەی رابردوودا پێنج جار لیژنە هاوبەشەکەی یەکێتی و پارتی بۆ تاوتووێی
پرسی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە و رەشنوسێکیان وەک
ستراتیژی بەڕێوەبردنی حکومەتی داهاتوو ئامادەکرد، ئەمڕۆش لەکۆبوونەوەیەکدا گفتوگۆی لەسەر دەکەن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

