دوو کەس بەتۆمەتی تیرۆریستی لەسلێمانی دەستگیردەکرێن
کوردستان 10:02 PM - 2025-02-19
PUKMEDIA
لۆگۆی دەزگای ئاسایش
بەرێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش، لەدوو ئۆپراسیۆنی سەرکەوتوودا، لەدەوروبەری سلێمانی توانیان( ٢ )تیرۆریستی داعش دەستگیربکەن.
لەڕاگەیەندراوێکی دەزگای ئاسایش-دا کە و وێنەیەکی بۆ PUKMEDIA نێردراوە هاتووە:"لەماوەی ١٢ تا ١٦ی ٢٠٢٥/٢ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش، لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری و بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری وورد و دەستنیشانکردنی شوێنی تیرۆریستان توانیان ٢ تیرۆریستی داعش لەدەوروبەری شاری سلێمانی دەستگیربکەن".
"تیرۆریستان بەمەبەستی خۆڕێکخستنەوە ڕوویان لەدەوروبەری شاری سلێمانی کردبوو، لەڕابردوودا چەندین خولی شەرعی و سەربازیان بینیوە"، لەڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە.
هەر لەڕاگەیەنراوەکەدا دەزگای ئاسایش ئەوەشی راگەیاندووە:"لەئێستادا تۆمەتباران بەماددەی (٢)ی تیرۆر راگیراون و ڕووبەڕوی یاساکرانەوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

