هاتۆچۆی سلێمانی: کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەوی لانابرێن
کوردستان 10:46 AM - 2025-02-19
ئاژانسەکان
کامێرایەکی تۆمارکردنی تیژڕەویی لەسلێمانی
هاتوچۆی سلێمانی رەتیدەکاتەوە کە کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەویی و سەرپێچیکردنی ئۆتۆمبێل لە رێگای دوکان -تاسڵوجە و چەند رێگەیەکی دیکە لە سلیمانی لابردبێت و دەڵێت:" ئەوە دەنگۆی چەواشەکاری و ناڕاستن و هیچ کامێرایەک لانەبراون".
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێکی رۆژنامەنوسیدا کە وێنەیەکی بۆ PUKMEDIA نێردراوە رایدەگەیەنێت:" کامێراکانی رێگای دوکان–تاسڵوجە یاخود لە هەندێک شوێنی وەک شەقامی نێوان تاسڵوجە و راپەڕین لێ نەکراونەتەوە و ئەو دەنگۆ و هەواڵانە چەواشەکارییە و دوورن لە راستییەوە ئەو دەنگۆیانە وادەکات شۆفێر خێرایی زیادبکات بەوەش هەم ئەگەری روودانی رووداوی هاتوچۆ زیاددەکات هەم شۆفێر تووشی سزادەبێت".
"بەهیچ جۆرێک لە هیچ شەقامێک کە کامێرای داناوە لای نابات، بەڵکو لە هەندێک شوێن کامێراکان بە سیستمێکی نوێ وە جۆری کامێرای پێشکەوتووتر لەڕووی کوالێتییەوە دادەنرێن" بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی وادەڵێت.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکە:" سیستمی کامێراکان بەرنامەیەکە کار دەکات بۆ کەمکردنەوەی رووداوەکانی هاتوچۆ وە لە هەر شوێنێکش دانرابێت بە تایبەتی سیستەمی پۆینت تو پۆینت ژمارەی گیانلەدەستدانەکانی ئێجگار کرمکردووەتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

