وەفدی ئیمراڵی: یەکێتی هەمیشە رۆڵی گرنگی لە پرۆسەی ئاشتیدا هەبووە
کوردستان 12:11 PM - 2025-02-18
ئاژانسەکان
کۆنگرەی رۆژنامەوانی وەفدی ئیمراڵی
وەفدی ئیمراڵی بەسەرۆکایەتی خاتوو پەروین بوڵدان و سری سورەییا
ئوندەر سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال-یان کرد و تاجە گوڵینەی رێز و وەفایان لەسەر گڵکۆکەی دانا
و كەسكین بایندر رایگەیاند:" سەرۆک مام جەلال رۆڵی گەورەی هەبووە لەسەرخستنی
پرۆسەی ئاشتی لەتورکیا".
پاشان لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کەسکین بایندر ئەندامی وەفدی ئیمراڵی
رایگەیاند:" بەڕێزەوە لەڕۆڵی سەرۆک مام جەلال لەپرۆسەی ئاشتی لەتورکیا
دەڕوانین و ئەمڕۆش بافڵ جەلال تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی کەجێگرەوەی ئەون رۆڵی
گرنگیان لە سەقامگیری و پرۆسەی ئاشتی لەباکوری کوردستان بینیوە".
راشیگەیاند:"
لەگەڵ ئەوەی سوپاسی زۆرمان بۆ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەیە بەتایبەت سەرۆک بافڵ
و قوباد تاڵەبانی و خاتوو شاناز، پشتگیری ئەوان بۆ پرۆسەی ئاشتی زۆر گرنگە و
دەتوانین بڵێین ئەمڕۆ رۆژێکی گرنگە بۆ کوردان، کە پێکەوە پشتیوان لەئاشتی دەکەن و دووبارە
هەڵوێستی خاتوو شاناز بۆ ئازادی ژن بە گرنگ هەڵدەسەنگێنین".
هەر لەکۆنگرەکەدا
بایندر ئاماژەی بەوەشکرد:"لەسەر داوای رێبەری زیندانیکراو لە ئیمراڵی سەردانی
باشوری کوردستانمان کردووە و لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبووینەتەوە،
هەروەها داوای لێبوردنیش لەلایەنەکانی دیکە دەکەین، کە نەمانتوانی سەردانیان بکەین
و لەگەڵیان کۆببینەوە، بەڵام لێرەوە سڵاوی رێبەری زیندانیکراویان
پێدەگەیەنین".
ئەو ئەندامەی
وەفدی ئیمراڵی جەختیشیکردەوە:"لەگەڵ ئەوەی سەردانەکەمان بۆ باشوری کوردستان
سەرکەوتوو بوو سبەینێ لەگەڵ گەڕانەوەمان بۆ تورکیا ئەنجامی کۆبوونەوەکانمان لەگەڵ لایەنەکانی
باشوری کوردستان دەخەینەڕوو، هەروەها دووبارەی دەکەینەوە رۆڵی سەرۆک مام جەلال و
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەپرۆسەی ئاشتی تورکیا بەرزدەنرخێنین"
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

