سەرۆکوەزیرانی عیراق لیژنەی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکەی کەرکوک پێکدەهێنێت

کوردستان 10:33 AM - 2025-02-18
محەمەد شیاع سودانی،سەرۆکوەزیرانی عیراق ئاژانسەکان

محەمەد شیاع سودانی،سەرۆکوەزیرانی عیراق

کەرکوک

محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عیراق لیژنەیەکی باڵا بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکەی دوێنی کەرکوک پێکدەهێنێت و شانەی راگەیاندنی ئەمنیش داوای دانبەخۆداگرتن لە لایەنەکان دەکات.

بەپێی راگەیەندراوێکی شانەی راگەیاندنی ئەمنی، "سەرۆکوەزیرانی عیراق فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی راسپاردووە لیژنەیەکی باڵا بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکەی دوێنێی کەرکوک پێکبهێنێت".
دەشڵێت:" سەرۆکوەزیران بریکاری وەزارەتی داد دەنێرێتە کەرکوک بۆ ئەوەی رێکاری پێویست بۆ ئەو زەویانە بگرێتە بەر".

لە کۆتایشدا شانەی راگەیاندنی ئەمنی داوا لە" سوپا و پۆلیس و پێشمەرگە و ئاژانسەکانی ئەمنی و هەواڵگری دەکات دانبەخۆیاندا بگرن، داواش لە لایەنە سیاسییەکان دەکات بە دانایی و لەسەرخۆیی و بەپێی دەستور و یاسا مامەڵە بکەن".

رۆژی  17-2-2025، ژمارەیەكی زۆر لەجوتیارانی كورد لەناحیەی سەرگەڕانی سەر بەدوبز، بەنیازبوون زەوییە كشتوكاڵییەكانیان بكێڵن، بەڵام لەلایەن سوپای عیراقەوە رێگریان لێكرا و هێرشیان کردە سەر چەند جوتیارێک، لە بەرامبەریشدا جوتیاران كێڵانی زەوییەكانیان بەمافی خۆیان دەزانن و داوا لەحكومەت دەكەن ئەو كێشەیەیان بۆ چارەسەر بكات، چونكە لە باوكو باپیرانیانەوە زەوییەكانیان بۆ ماوەتەوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە