هێزە ئەمنییەكان رێگری لەمامۆستایانی ناڕازی دەكەن بچنە هەولێر

کوردستان 01:35 PM - 2025-02-09
لەبازگەی دێگەڵەن هێزە ئەمنییەكان رێگری لەمامۆستایانی ناڕازی دەكەن ميدياكان

لەبازگەی دێگەڵەن هێزە ئەمنییەكان رێگری لەمامۆستایانی ناڕازی دەكەن

هەولێر

ژمارەیەك لە مامۆستاو فەرمانبەرانی ناڕازی بەمەبەستی گەیاندنی داواكارییەكانیان لەسلێمانییەوە بەرەو هەولێر بەڕێكەوتن، بەڵام  لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە لە نزیك بازگەی دێگەڵە رێگریان لێكراو رێگەیان پێنادەن بچنە هەولێر.

لەوبارەیەوە یەكێك لەمامۆستا ناڕازییەكان لەلێدوانێكیدا بۆ وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "ئەمڕۆ 9-2-2025،  ژمارەیەك لەمامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی لەسلێمانی و بەشێك لەشار و شارۆچكەكانی دیكەوە بەمەبەستی دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرەو هەولێر بەڕێكەوتن، بەڵام لەنزیك بازگەی دێگەڵە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە ڕێگریان لێكراو مامۆستایانيش بڕیاریانداوە بەربەستی هێزە ئەمنییەكان تێبپەڕێنن و بەرەو بازگەی دێگەڵە بڕۆن".

ئەمەش لەكاتێكدایە رۆژی 25-1-2025،  13 مامۆستاو فەرمانبەر كە سیانیان ژنن، لەبەردەم ئۆفیسی نەتەوە یەكگرتووەكان لەسلێمانی مانگرتنیان لەخواردن و خواردنەوە راگەیاندو بڕیاریاندا تا وەڵامی داواكارییەكانیان نەدرێتەوە مانگرتن نەشكێنن، داواكارییەكانیشیان خۆی لەمووچەو تەوتین و شایستە داراییەكانی مووچەخۆرانی هەرێم-دا دەبینێتەوە.

PUKMEDIA


ئەمانەش ببینە