وەزارەتی دارایی: دوای گەیشتنی پارە لەبەغداوە راستەوخۆ دەست بەدابەشكردنی مووچە دەكەین
کوردستان 08:14 PM - 2025-02-03
راگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری
وەفدی وەزارەتی دارایی هەرێم و وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵ
وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت: "تیمە تەكنیكیەكانمان سەرقاڵی تەواوكردنی رێكارەكانی ناردنی تەموویلی مووچەی مانگی یەكی ئەمساڵن و چاوەڕوان دەكرێت لە نزیكترین كاتدا تەموویلەكە بخرێتە سەر هەژماری بانكی دارایی هەرێم و بەگەیشتنی تەمویلەكەش راستەوخۆ دەست بەدابەشكردنی مووچە دەكرێت".
لەڕاگەیەندراوێكی راگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان كەكۆپییەكی دەست PUKMEDIA كەوتووە راگەیەندراوە: "وەفدە تەكنیكیەكانی وەزارەتی دارایی هەرێم و وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵ بۆ چارەسەركردنی كێشە تەكنیكییەكان و جێبەجێكردنی داواكارییەكان و ئامادەكردنی خشتەكان لەبارەی لیستی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و هێزە سەربازی و ئەمنییەكان و سوودمەندانی چاودێری كۆمەڵایەتی، هەردوولا لەسەر شایستەكانی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی 2025 گەیشتنە رێككەوتنی كۆتایی".
راشیگەیاندووە: "لەئێستادا تیمە تەكنیكییەكانی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان سەرقاڵی تەواوكردنی رێكارەكانی ناردنی تەموویلی مووچەی مانگی یەكی ساڵی 2025 ن و چاوەڕوان دەكرێت لە نزیكترین كاتدا تەموویلەكە بخرێتە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان و بەگەیشتنی تەمویلەكە راستەوخۆ دەست بەدابەشكردنی مووچە دەكرێت".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

