كێشەی مووچەخۆرانی هەرێم چارەسەركرا
هەواڵ 05:07 PM - 2025-02-03
وەزارەتی دارایی هەرێم
كۆبوونەوەی هەردوو وەزارەتی دارایی هەرێم و عیراق
كێشەی دواكەوتنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بۆ ساڵی 2025 كۆتایی هات و وەزیری دارایی هەرێمیش رایدەگەیەنێت: "بەهیچ شێوەیەك مووچەی ئەمساڵ دواناكەوێت و بڕیاردراوە لەدوو رۆژی داهاتوودا مووچەی مانگی 1ی مووچەخۆرانی هەرێم لەبەغداوە بنێردرێت".
ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی هەرێم لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەبەغدا رایگەیاند: "لەكۆبوونەوەكانی چەند رۆژی رابردووی هەردوو وەزارەتی دارایی هەرێم و عیراق لێكتێگەیشتنی زۆر باش لەنێوان هەردوولادا هەبووەو توانیومانە كۆتایی بەدواكەوتنی مووچە بۆ ساڵی 2025 بهێنین و بەهیچ شێوەیەك مووچەی ئەمساڵ دواناكەوێت".
راشیگەیاند: "وەزارەتی دارایی عیراق بڕیاریداوە لە دوو رۆژی داهاتوودا مووچەی مانگی 1ی مووچەخۆرانی هەرێم بنێرێت، هاوكات ئەو رێككەوتنانەی لەنێوان هەردوو وەزارەتی دارایی هەرێم و عیراقدا كراون بەو ئامانجەن چیدیكە هاتنی مووچە لەبەغداوە نەبێتە هەواڵ".
ئەمەش لەكاتێكدایە ماوەی 4 رۆژە وەفدی باڵای دارایی هەرێم لەبەغدایەو چەندین كۆبوونەوەی لەگەڵ وەزارەتی دارایی عیراق بەسەرۆكایەتی تەیف سامی وەزیری دارایی ئەنجامداوەو دواجار گەیشتوونەتە رێككەوتن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

