بەڕێوەبەری ماددە هۆشبەرەكانی عیراق: سلێمانی نموونەیە
کوردستان 03:31 PM - 2025-02-03
ئاژانسەكان
سلێمانی
بەڕێوبەری گشتی كاروباری ماددە هۆشبەرەكان و كارتێكەرە ئەقڵییەكانی عیراق رایدەگەیەنێت: "سلێمانی نمونەیەو لە بەگژداچوونەوەی بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكان لەئاستێكی باشدایە، بۆ ئەو مەبەستە هەماهەنگیی باشمان لەگەڵیاندا هەیە".
د. بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بەوێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی رایگەیاند: "لەگەڵ لیوا ئەحمەد زەرگانی بەڕێوبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی كاروباری ماددە هۆشبەرەكان و كارتێكەرە ئەقڵییەكانی وەزارەتی ناوخۆی عیراق بۆ گفتوگۆكردن لەسەر كۆمەڵێ پرسی ئەمنی لەنێوان هەرێمی كوردستان و عیراق كۆبووینەوە".
"لەدرێژەی گفتوگۆكانماندا بەڕێوبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی كاروباری ماددە هۆشبەرەكان و كارتێكەرە ئەقڵییەكانی عیراق پێی راگەیاندین كە پارێزگای سلێمانی نمونەیەو لە بەگژداچوونەوەی بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكاندا لە ئاستێكی زۆر باشدایەو هەماهەنگییەكی باشمان لەگەڵ هێزە ئەمنییەكانی سلێمانیدا هەیەو خەمخۆری پاراستنی هەرێمی كوردستان و عیراقن" د. بڕیار رەشید وادەڵێت.
ئەندامەكەی ئەنجومەنی نوێنەران وتیشی: "لە كۆتایی كۆبوونەوەكەدا هەردوولا هاوڕابووین لەگرنگی هەماهەنگییەكان بۆ ئەوەی لەداهاتوودا پلان و بەرنامەی تایبەت و میكانیزمی كرداری بۆ كەمكردنەوەی كاریگەریی نەرێنییەكان لەسەر كۆمەڵگا دابڕێژرێت".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

