نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست لەهەولێر دەستگیركرا
کوردستان 10:35 AM - 2025-02-02
ميدياكان
عەلی رەئوف نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست
نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست لەهەولێر دەستگیركرا، ئەمەش پاش ئەوەدێت بڕیار بوو مامۆستایانی گرێبەست بۆ دواكردنی مووچەكانیان لەهەولێر و دهۆك خۆپیشاندان بكەن.
هەرچەندە بڕیار بوو سبەینێ دوو شەممە 3-2-2025، مامۆستایانی گرێبەست لەهەولێر و دهۆك بۆ داواكردنی مووچەكانیان خۆپیشاندان بكەن، بەڵام ئەمڕۆ 2-2-2025، عەلی رەئوف نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست لەهەولێر دەستگیركرا.
ئەمەش لەكاتێكدایە، ماوەی شەش رۆژە لە سلێمانی، 12 مامۆستاو فەرمانبەر كە سیانیان ژنن، لەبەردەم ئۆفیسی نەتەوە یەكگرتووەكان مانیان لەخواردن و خواردنەوە گرتووەو داوای مووچەو تەوتین و شایستە داراییەكانیان دەكەن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

