زانکۆی سلێمانی لەچەند پسپۆرییەکدا پلەی یەکەم لەسەر ئاستی عیراق بەدەستدەهێنێت
کوردستان 11:56 AM - 2025-01-29
PUKMEDIA
دەروازەی زانکۆی سلێمانی
زانکۆی سلێمانی لەچەند پسپۆڕییەکدا لەسەر ئاستی عیراق
پلەی زانستی بەدەستدەهێنێت و یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی بۆ کاروباری زانستی-ش
دەڵێت:" لە ماوەی رابردووشدا زانکۆی سلێمانی
لە چەند بوارێکدا لەسەر ئاستی عیراق پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە".
پ.د.زانا مەحمود یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی بۆ
کاروباری زانستی لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" بەخۆشحاڵییەوە
زانکۆی سلێمانی توانی لە چەند پسپۆڕییەکی تایبەتدا دەستکەوتی گەورە تۆماربکات لە
پسپۆڕییەکانی ئەندازیاری و فیزیکی و پزیشکی-دا لەسەر ئاستی عیراق پلەی زانستی
بەدەستبهێنێت".
راشیگەیاند:"لە هەمان ئەو پسۆڕییانەدا زانکۆی سلێمانی لەسەر
ئاستی نێودەوڵەتی پلەی نێوان 600 بۆ 800ی جیهانی تۆمارکردووە و ئەمەش یەکەم جار
نییە، لە ماوەی رابردووشدا زانکۆی سلێمانی لە چەند بوارێکدا لەسەر ئاستی عیراق
پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە".
یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی بۆ کاروباری زانستی ئاماژەی
بەوەشکرد:" ریزبەندییەکان شایەتی ئەو راستیەن کە زانکۆکەمان لەسەر رێگا
راستەکەیە و بە پلانێکی ستراتیجی وورد بەردەوامە لە پێشکەوتن، بۆ ئەمەش سوپاسی
مامۆستایان و ستاف و خوێندکاران دەکەین".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

