ئاسۆ مامەند: PUKMEDIA سەرچاوەیەکی متمانە پێکراوە
کوردستان 09:07 AM - 2025-01-22
ئەرشیف
ئاسۆ مامەند سەرپەرشتیاری کەرکوک-سەڵاحەدینی یەكێتیی نشتمانیی كوردستان
ئاسۆ مامەند سەرپەرشتیاری کەرکوک-سەڵاحەدینی یەكێتیی نشتمانیی كوردستان، بەبۆنەی (22)هەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی سایتی PUKMEDIA وە پیرۆزبایی لە سەرنووسەر و رۆژنامەنووسانی سایتەکە دەکات و رایدەگەیەنێت:"ئەرک و ماندووبوونتان لە كایەی میدیایدا بەرزدەنرخێنم، سایتەکەتان سەرچاوەیەکی درووست و متمانە پێکراوە لە گەیاندنی هەواڵ و زانیاریی، توانیوتانە ببنە ناوەندێکی پەخش و بڵاوکردنەوە".
دەقی پیرۆزباییەکە:
بەڕێزان/ سەرنووسەر و رۆژنامەنووسانی ئازیزی سایتی PUKMEDIA
بەبۆنەی (22)مین ساڵڕۆژی دامەزراندنی سایتی PUKMEDIA، گەرمترین پیرۆزباییتان لێدەكەم و هیوای بەرەوپێشچوونی زیاترتان بۆ دەخوازم.
ئەرک و ماندووبوونتان لە كایەی میدیایدا بەرزدەنرخێنم، سایتەکەتان سەرچاوەیەکی درووست و متمانە پێکراوە لە گەیاندنی هەواڵ و زانیاریی، توانیوتانە ببنە ناوەندێکی پەخش و بڵاوکردنەوە.
سایتی PUKMEDIA کە زمانحاڵی میدیای رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیشە، بەرپرسیارانە و پیشەییانە ئەرکەکانی سەرشانی خۆی راپەڕاندووە و راستگۆیانە رووداوو پێشهاتەكانی بەبێ دەستوەردان رووماڵکردووە.
دووبارە (22)مین ساڵڕۆژی دامەزراندنی سایتی PUKMEDIA لە بەڕێزتان و تەواوی خوێنەران پیرۆز بێت.
ئاسۆ مامەند
سەرپەرشتیاری کەرکوک-سەڵاحەدینی یەكێتیی نشتمانیی كوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

