لیژنه‌ی هاوبه‌شی یه‌كێتی و پارتی كۆده‌بنه‌وه
کوردستان 11:02 AM - 2025-01-21
PUKMEDIA
لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان
بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە ٢١-١-٢٠٢٥ لیژنەی هاوبەشی نێوان
یەکێتی و پارتی جارێکی دیکە کۆببنەوە، بۆ دیاریکردنی جیاوازی و خاڵه ناكۆكه‌كان لەنێوان
هەردوولادا.
سه‌عدی ئه‌حمه‌د
پیره وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان راگه‌یاند:"دوای ته‌واوكردنی
كاره‌كانی لیژنه‌ی هاوبه‌شی نێوان یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی
كوردستان، وه‌فدی دانوستانكاری هه‌ردوولا كۆده‌بنه‌وه".
"كۆبوونهوەکەی
ئه‌مڕۆی لیژنه‌ی هاوبه‌شی نێوان یه‌كێتی و پارتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هونه‌رییه، بۆ
دیاریكردنی جیاوازی و خاڵه ناكۆكه‌كان و چارەسەرکردنیان"، سەعدی ئەحمەد پیرە
وایوت.
وتەبێژی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد: وه‌فدی هاوبه‌شی هه‌ردوولا به‌رپرسیارن له
ئاماده‌كردنی ره‌شنووسێكی به‌رپرسیارانە و دۆزینەوەی چارەسەر بۆ خاڵه جیاوازه‌كان،
كه له ئاینده‌دا ده‌بێته پرۆژه‌ی به‌یه‌كه‌وه كاركردنی نێوان هه‌ردوولا".
ئەمەش
لەکاتێکدایە، پێشتر لیژنەی هاوبەشی یەکێتی و پارتی سێ جاری دیکە کۆبوونەتەوە بۆ ئامادەکردنی
رەشنووسێک لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان-ەوە.
PUKMEDIA/
کوردستانی نوێ
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

