هەولێرو بەغدا تیمێکی هاوبەشی دارایی پێکدەهێنن
کوردستان 10:33 PM - 2025-01-20
PUKMEDIA
لۆگۆی حكومەتی عیراق و حكومەتی هەرێم
هەولێرو بەغدا لیژنەیەک بۆ پرسی مووچە پێکدەهێنن و لەسبەینێوە تیمەکە دەستبەکار دەبێت.
وەزارەتی دارایی و ئابووری لەڕاگەیەندراوێکدا کە کۆپیەکی دەست PUKMEDIA کەوتووە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات:" لە کۆبوونەوەی وەفدی حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ، بڕیاردرا تیمێکی هاوبەش لە هەردوو وەزارەتی دارایی فیدراڵ و وەزارەتی دارایی هەرێم پێکبهێنرێت".
بەپێی ڕاگەیەنراوەکە: " لە سبەی سێشەممەوە، تیمەکە لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەستبەکاردەبن و ئامادەکاریی پێویست دەکەن بۆ کۆبوونەوەی سەرەتای هەفتەی داهاتوو لەسەر ئەرک و پابەندییەکانی هەردوولا بۆ ساڵی 2025."
ئەمەش لەكاتێكدایە، ئەمڕۆ 20-1-2025، تیمێكی وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ چارەسەركردنی كێشەو گرفتە داراییەكانی نێوان هەرێم و عیراق، سەردانی بەغدای كردو لەئێستاشدا تیمەكە گەڕاوەتەوە بۆ هەرێمی كوردستان، بڕیاریشە سبەینێ ئەو تیمە هاوبەشە كە لەهەردوو وەزارەتی دارایی فیدراڵ و وەزارەتی دارایی هەرێم پێكهاتووە سبەینێ دەستبەكار بێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

