عیماد ئەحمەد: کەناڵ 8 بەرپرسیارانە لەئاست هەواڵ و گۆڕانکاری و پێشهاتەکاندایە
کوردستان 10:05 AM - 2025-01-18
PUKMEDIA
لۆگۆی کەناڵ 8, تۆ شایەنی راستیت
عیماد ئەحمەد بەبۆنەی یادی یەک ساڵەی دامەزراندنی کەناڵ 8، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرۆکی بۆردی بەڕێوەبردن و کارمەندانی کەناڵەکە دەکات و رایدەگەیەنێت:"کەناڵەکەتان لە ماوەی کارکردنی میدیایی ، پیشەیدا بەرپرسیارانە توانی لەئاست هەواڵ و گۆڕانکاری و پێشهاتەکاندا بێت".
دەقی پەیامەکە:
بەڕێز کاک ئەحمەد نەجم
بەڕێزان میدیاکارانی ئازیزی کەناڵ (8)
دوای سڵاو
لە دڵەوە پیرۆزبایی گەرمتان لێدەکەم ، بەبۆنەی یەکەمین ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵەکەتانەوە .
کەناڵەکەتان لە ماوەی کارکردنی میدیایی ، پیشەیدا بەرپرسیارانە توانی لەئاست هەواڵ و گۆڕانکاری و پێشهاتەکاندا بێت، کە ئەمە جێگای دەستخۆشی و ستایشمانەو هیوادارین لە ساڵی نوێی کارکردنیشتاندا وەک هەمیشە راستگۆیی و وردی رەنگ بداتەوە لە بەرنامەکانتاندا .
هەر شادبن و بمێنن بۆ خزمەتکردنی کاروانی راگەیاندنی کوردی و گەلەکەمان .
عیماد ئەحمەد
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

