کێشەی زەوییە زیادەڕۆکانی کەرکوک چارەسەردەکرێت

کوردستان 06:20 PM - 2025-01-17
شاری کەرکوک PUKMEDIA

شاری کەرکوک

کەرکوک

ئەنجومەنی وەزیران لەژێر رۆشنایی وەزیری داد بڕیاریدا کێشە زەوییە تەجاوەزەکانی کەرکوک چارەسەربکرێت.

لەکۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران و لەژێر رۆشنای هەوڵەكانی وەزیری داد بۆ رەتكردنەوەی بێبەشكردنی كەركووك لەتەملیككردنی زەوییە تەجاوەزەکان و بەپشتگیری سەرۆك وەزیرانی عیراق، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری ژمارە 30 پەسەند كرد".

" هاوکات بڕیار درا بە پێكهێنانی لیژنەیەك لە هەریەك لە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون و سارەوانی و نوێنەرێک لەوەزارەتی پلاندانان و پارێزگاری كەركوك ودەستەی باڵای هەماهەنگی نێوان پارێزگاکان بۆ چارەسەركردن و بەدواداچوون بۆ زەوییە تەجاوزەكانی كەركوك، پێویستە لیژنەكە لەماوەی 90 رۆژدا راسپاردەكانی بخاتە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران بۆ بڕیاردان"، لە نوسراوەکەدا هاتووە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە