ئەژین ئەحمەد: پیسبوونی ژینگەی ھەولێر مەترسییە بۆ دانیشتوانەکەی
کوردستان 02:01 PM - 2025-01-17
PUKMEDIA
شاری هەولێر
ئەندامێکی پەرلەمانی
کوردستان رایدەگەیەنێت:" پیسبوونی
ژینگەی ھەولێر بووەتە مەترسییەکی گەورە لەسەر دانیشتووانی شارەکە و ستانداردی ھێڵی
سووری پیسبوونی ژینگەیی جیھانی تێپەڕاندووە".
ئەژین ئەحمەد ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەوتارێکیدا کە لەبەشی بیروڕای PUKMEDIA بڵاوکراوەتەوە ئاماژە بەوەدەکات:"بەپێی دوائامارەکان
شاری ھەولێر بەپیسترین ژینگە لەعیراق ئەژمارکراوە، ھۆکاری ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ
زۆری ئەو کارگەو پاڵاوگە یاسایی و نایاساییانەی کە لەدەوروبەری ھەولێر بوونیان
ھەیەو مەرجی ژینگەییان تێدانیە، ئەمە جگە لەچەند ھۆکارێکی تری وەک ماددە
پلاستیکییەکان و زۆری ژمارەی ئۆتۆمبێل و ئەو سوتەمەنییانەی کە بەکاردەھێنرێن".
"پیسبوونی ژینگەی ھەولێر بووەتە
مەترسییەکی گەورە لەسەر دانیشتووانی شارەکە بەجۆرێک بەپێی دوا ئامارەکانی
تەندروستی رێژەی (٥٠٪)ی توشبووانی شێرپەنجە لەشاری ھەولێرن، چونکە شارەکە
ستانداردی ھێڵی سووری پیسبوونی ژینگەیی جیھانی تێپەڕاندووە، هاوکات پزیشکان ئاماژە
بەوەش دەکەن جگە لەشێرپەنجە چەندین نەخۆشی تری وەک هەناسە تەنگیی و هەستیاریی پێست
و قوڕگ و لوت و چاو، ھۆکاری پیسبوونی ژینگەی شارەکەن".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

