داوادەکرێت بەشە نەوتی هەڵەبجە و پێنجوێن زیاد بکرێت
کوردستان 11:41 AM - 2025-01-14
PUKMEDIA
د.عیزەت سابر و چرۆ حەمەشەریف و سروە محەمەد
پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی
یەکێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەدواداچوون بۆ دابەشکردنی نەوت لەهەرێمی
کوردستان دەکەن و ئەندامێکیش رایدەگەیەنێت:"داوامانکردووە هەوڵی تەواو بدرێت بۆ
زیادکردنی بەشە نەوتی سنوری پارێزگای هەڵەبجە و پێنجوێن".
چرۆ حەمەشەریف ئەندامی
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە وێبسایتی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:" ئەمڕۆ ١٤-١-٢٠٢٥ لەگەڵ هاوپیشەم سروە محەمەد رەشید سەردانی وەزارەتی نەوتی عیراقمان کرد و لەلایەن د.عزەت سابر بریکاری وەزارەتی
نەوتەوە پێشوازیمان لێکرا ".
"مەبەستی
سەردانەکەمان بەدواداچوون بوو بۆ گەیشتنی بڕی ٥٠ ملیۆن لیتر نەوت بۆ هەرێمی کوردستان و داواشمان کرد هەوڵی تەواو بدرێت بەشە نەوتی سنوری پارێزگای هەڵەبجە
و پێنجوێن زیاد بکرێت، بە هۆکاری ئەوەی ناوچەیەکی سارد و شاخاوییە، لەبەرامبەردا د.عزەت سابر بریکاری وەزارەتی نەوتی عیراق رایگەیاند
لە ماوەیەکی نزیکدا بڕی ئەو٥٠ ملیۆن لیترە دەگاتە هەرێمی کوردستان و لە پارێزگای هەڵەبجەوە
دەست بە دابەشکردنی دەکرێت کە بۆ هەر لیترێک بڕی ٢٥٠ دینار وەردەگیرێت"، چرۆ حەمەشەریف وایوت..
ئەمەش لەکاتێکدایە پێشتریش بەهەوڵی چرۆ حەمەشەریف ئەندامی
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق هەوڵدرا لەڕێگەی وەزارەتی نەوتی عیراقەوە بڕی ٥٠ ملیۆن
لیتر نەوت بۆ هەرێمی کوردستان و بەتایبەت بۆ سنوری هەڵەبجەو پێنجوێن دابین بکرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

