بە تۆمەتی دزینی پارەو ئاڵتون دوو تۆمەتبار دەستگیركران
کوردستان 10:53 AM - 2025-01-14
PUKMEDIA
پارە و ئاڵتونی دزراو
پۆلیسی سلێمانی
رایدەگەیەنێت:"لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی
تاوانی كوردساتەوە دوو تۆمەتبارمان دەستگیرکردووە کە بڕێک پارە و ئاڵتونیان دزیوە".
لەراگەیەنراوێکدا
کە وێنەیەکی بۆ PUKMEDIA نێردراوە پۆلیسی سلێمانی رایگەیاندووە:" لەسەر سكاڵای دوو هاووڵاتی كە لەیەكێك
لە پڕۆژە نیشتەجێبوونەكانی سلێمانی پارەو ئاڵتونیان لێدزراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە
و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا تۆمەتباران
بدۆزرێنەوەو دەستگیربكرێن".
"هاوکات لە
كاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستگیرا بەسەر بڕێك دۆلار و ئاڵتوندا"،
لەڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە.
لە ئێستادا
هەریەك لە تۆمەتباران (أ، ع، ع لەدایكبووی 2003 - أ، ع، ع لەدایكبووی 2006 ) بەبڕیاری
بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراون.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

