دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی 11ی ساڵی پار دەکرێت
کوردستان 09:04 AM - 2025-01-05
PUKMEDIA
دراوی عیراقی
بڕیارە ئەمڕۆ ٥-١-٢٠٢٥ بەپێی ئەو خشتەیەی کە وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم رایگەیاندووە، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ١١ی ساڵی پار بکرێت.
بەپێی خشتەکە ئەمڕۆ هەریەک لە خانەنشینی شارستانی، خانەنشینی پێشمەرگە، كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان، خاوەن پێداویستی تایبەت، زیندانیە سیاسیەكان، مووچەی مانگی ١١ ی ساڵی پار وەردەگرن.
ئەمەش لەکاتێکدایە حکومەتی هەرێم بۆ دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان پێویستی بە زیاتر لە ٩٩٩ ملیار و ١٢٤ ملیۆن و ٣٢٩ هەزار دینار هەیە و تا ئێشتاش چارەنووسی موچەی مانگی ١٢ ی ساڵی پار دیار نییە و ئەو ٤٣٠ ملیار دینارەی وەزارەتی دارایی دارایی هەرێم و عیراق وەک گواستنەوە(مناقەلە) بۆ هەرێم لەسەری رێککەوتبوون لەلایەن بەغداوە نەنێردراوە .
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

