لەڕۆژی جیهانی برایل-دا کۆمەڵەی خوێندکاران پرۆژەیەک رادەگەیەنێت
کوردستان 03:10 PM - 2025-01-04
PUKMEDIA
کۆمەڵەی خوێندکاران
کۆمەڵەی خوێندکارانی
کوردستان لە رۆژی جیهانی برایل، پڕۆژەیەکی تایبەت بۆ دابینکردنی پێداویستی خوێندنی
خوێندکارانی نابینا رادەگەیەنێت کە تەواوی قۆناغەکانی خوێندن دەگرێتەوە.
لەم پرۆژەیەدا زیاتر
لە ١٢٠ خوێندکاری نابینا لە دابینکردنی پێویستییەکانی خوێندنیان سودمەند دەبن، سەرەتای
پرۆژەکەش لە سلێمانی و دەوروبەری دەست پێدەکات کە لە قۆناغی بنەڕەتی، ٢٥ خوێندکار،
لە قۆناغی ئامادەیی ١٢ خوێندکار، لە ئاستی زانکۆ و پەیمانگەکانیشدا نزیکەی ١٠ بۆ
١٢ خوێندکار سوودمەند دەبن، دواتر پرۆژەکە شارەکانی دیکەی هەرێم دەگرێتەوە.
کۆمەڵەی خوێندکارانی
کوردستان لە ڕێگەی ڕاگەیاندنی ئەم پرۆژەیەوە پشتگیری خۆی بۆ خوێندکارانی نابینا و
تەواوی خوێندکارانی دیکە دووپاتدەکاتەوە و بەڵێنیان پێدەدات لە تەواوی قۆناغەکانی
خوێندن بە بەرنامە و پلان و پرۆژەی تایبەت لە خزمەتکردن و پشتگیری کردنیان بەردەوامبێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

