یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە
کوردستان 02:31 PM - 2025-01-04
PUKMEDIA
لۆگۆی یەکێتی و پارتی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان جارێکی دیکە
بۆ پێکهێنانی حکومەت و بەگەڕخستنی پەرلەمانی کوردستان لەم هەفتەیەدا کۆدەبنەوە.
سەرچاوەیەک لەوەفدی یەکێتی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان
بەوێبسایتی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:" بڕیارە لەچەند رۆژی داهاتوودا
وەفدی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان، جارێکی دیکە بۆ
پێكهێنانی حكومەت و کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان كۆببنەوە".
" کۆبوونەوەکە درێژکراوەی کۆبوونەوەکانی پێشووی نێوان
هەردوولایە، بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی چۆنێتی پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێمی كوردستان
و بەگەڕخستنی پەرلەمانی كوردستان، هاوكات تاوتوێی بارودۆخی ئێستای هەرێم و عیراق و
ناوچەکە دەکرێت" سەرچاوەکە وایوت.
ئەمەش لەکاتێکدایە، پێشتر یەکێتی و پارتی رۆژی ٣٠-١١-٢٠٢٤ لەسلێمانی و
رۆژی ١٧-١٢-٢٠٢٤ لەپیرمام کۆبوونەوە و هەردوولا هاوڕابوون کە بەزووترین کات کار
لەسەر ئامادەکردنی بەرنامەیەکی هاوبەش بکەن، بۆ قۆناغەکانی داهاتووی هەرێمی
کوردستان، بەشێوەیەک کە پارێزگاری لە پێگە و سەقامگیری لەهەرێمی کوردستان و ماف و
بەرژەوەندییەکانی هاووڵاتیان و سەرجەم پێکهاتەکان بکات، هەروەها بڕیارێکی تری
کۆبوونەوەکە پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەش بوو کە بۆ کۆبوونەوەی ئایندە کار لەسەر
ئامادەکردنی رەشنووسێک لەسەر ئەو بەرنامەیە بکات کە دانراوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

