ئاسایش ٦٣٦ كەس بەتۆمەتی تیرۆر دەستگیر دەکات
کوردستان 09:05 PM - 2024-12-29
PUKMEDIA
لۆگۆی دەزگای ئاسایشی هەرێم
دەزگای ئاسایشی هەرێم کاروچالاکییەکانی ساڵی ٢٠٢٤ رادەگەیەنێت و ئاشکرایدەکات لەمساڵدا ١٠ هەزار
و ١٥٧ سکاڵا لەدەزگای ئاسایشی سلێمانی تۆمارکراوە و ٦٣٦ تیرۆریست دەستگیرکراون.
عەقید سەلام عەبدولخالق بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەزگای ئاسایشی هەرێم
لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کار و چالاکییەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێمی راگەیاند و
وتی:" لەساڵی ٢٠٢٤ دا ٢٥٧ ئۆپراسیۆن بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ٧٤ کێوماڵ
بۆ لەناوبردنەی مۆڵگەی تیرۆریستان لەناوچە جیاوازەکان ئەنجامدراون و لەئەنجامدا
٦٣٦ تیرۆریست بەپێی ماددەکانی ٢ و ٤ لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر
سزادراون".
" ١٢٦ کاری هاوبەش
لەنێوان هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان و عیراق-دا ئەنجامدراون و هەزار و ١٩ کەس بەتۆمەتی بەکارهێنان و
بازرگانیکردن بەماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکراون، هاوکات دەستگیراوە بەسەر ٣٢٤ تۆن و
٦٠٠ گرام ماددەی هۆشبەردا"، عەقید
سەلام لەکۆنگرەکەدا وایوت .
هەر کۆنگرەکەدا بەڕێوەبەری
راگەیاندنی دەزگای ئاسایشی هەرێم ئاماژەی بەوەشکرد:" ٣ هەزار و٢٨٣سکاڵاو
بەدواداچوون بۆ تاوانە ئەلیکترۆنییەکان کراوە و بەشێوەیەکی گشتی بەتاوانی جۆراوجۆر
١٠ هەزار و ١٥٧ سکاڵا لەدەزگای ئاسایشی سلێمانی تۆمارکراوە و ٣٢ خۆکوشتن و ٦٣ کوشتن
و ١٧١ حاڵەتی تەقەکردن روویداوە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

