بەڕێوەبەری باخچەکان: سلێمانی سەوزترین شاری عیراقە
کوردستان 12:42 PM - 2024-12-25
PUKMEDIA
دیمەنی سەوزایی لەسلێمانی
رێژەی سەوزایی لەناو سەنتەری پارێزگای سلێمانی
لەستانداردی جیهانیی نزیکدەبێتەوە و بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانیش
دەڵێت:"سلێمانی سەوزترین شاری عیراقە".
بەهرۆز سالار بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی بەوێبسایتی
رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:" بەپێی ئەو داتاو پێوەرە جیهانییانەی کە هەیە،
پارێزگای سلێمانی سەوزترین پارێزگای عیراقە و ئامانجمانە ئەو رێژەیە
بەرزتربکەینەوە".
" لەناو سەنتەری پارێزگای سلێمانیدا رێژەی سەوزایی
گەیشتووەتە سەر و ١٩٪، لەکاتێکدا بەپێی ستانداردی جیهانی پێویستە رێژەکە لە ٢٠٪
بێت و هەوڵەکانیشمان بۆ ئەوەیە لەساڵی ئایندەدا ستانداردی جیهانی تێبپەڕێنین"،
بەهرۆز سالار وایوت.
بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی وتیشی:"
لەکارنامەماندا هەیە لەساڵی ئایندەدا چەندین باخچەی نوێ لەناو سەنتەری پارێزگای
سلێمانیدا سەوز بکەین و لەئیستادا زیاتر لە ٦ باخچە کە رووبەرێکی فراوانیان هەیە و
لەناو گەڕەکەکانی شاری سلێمانیدان لەهەوڵی سەوزکردنیداین، بەمەش رێژەی سەوزایی
جارێکی دیکە لەپاریزگای سلێمانی بەرزدەبێتەوە".
بەپێی زانیارییەکانی PUKMEDIA بەڕێوەبەرایەتی
باخچەکانی سلێمانی، بەردەوام چاودێری سەوزایی و نەمامەکانی باخچە و بلوارەکانی ناو
سەنتەری شاری سلێمانی دەکات و مانگانە چەندین باخچە و بلوار لەناو شارەکە نۆژەندەکاتەوە
و نەمامی نوێ دەڕوێنێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

