زانکۆی سلێمانی کۆنفرانسێکی زانستی بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان رێکدەخات
کوردستان 11:22 AM - 2024-12-03
PUKMEDIA
بینای زانکۆی سلێمانی
ئەمڕۆ ٣-١٢-٢٠٢٤ لەڕۆژی جیهانی خاوەن پێداویستی تایبەتدا، زانکۆی
سلێمانی و رێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە لەژێر ناونیشانی (ژینگەیەکی ئاسانکراو،
کۆمەڵگەیەکی لەخۆگر) بەئامادەبوونی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان و سەرۆکی زانکۆی سلێمانی و مامۆستایانی
زانکۆ و چەندین کەسایەتی حزبی و حکومی کۆنفرانسێک ئەنجام دەدات.
کۆنفرانسەکە سێ لایەنی (مرۆڤایەتی، زانستی، پیشەیی) لەخۆدەگرێت و
ستەیج تایبەتە بەو کەسە خاوەن پێداویستییە تایبەتانەی کەسەرکەوتوون و ئەزمونی
ژیانی خۆیان دەگێڕنەوە دواتر چەند پانێڵ و توێزینەوەیەک پێشکەشدەکرێت، هاوکات کۆنفرانسەکە بە یەکێک لەهەنگاوە کردارییەکان دادەنرێت بەمەبەستی
گۆڕانکاری ئەرێنی لەدۆخی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت، بەجۆرێک توانایدەبێت
ئاراستەی بۆچوون و خزمەتەکان تایبەت بەکەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت بگۆڕێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە کۆنفرانسەکە بەسەرۆکایەتی(پ.د.کۆسار محەمەد عەلی)
سەرۆکی زانکۆی سلێمانی و بەسەرپەرشتی (پ.ی.د.پاڤێ جەمیل ئەحمەد) راگری کۆلێژی
زامستە مرۆڤایەتییەکان ، (م.مەریوان وەهبی رەشید) سەرۆکی رێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە،
بەسپۆنسەری دەزگای میدیایی کوردسات لەلایەن بەشەکانی کۆمەڵناسی و کاری کۆمەڵایەتی
ئەنجام دەدرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

