200 دەزگاو ناوەند لەشەشەمین پێشانگای نێودەوڵەتی كتێب لەسلێمانی دەبن
کوردستان 06:48 PM - 2024-11-27
شەشەمین پێشانگای نێودەوڵەتی كتێب لەسلێمانی
شەشەمین پێشانگای نێودەوڵەتی كتێب لەسلێمانی
رۆژی 28-11-2024، بەبەشداری 200 دەزگاو ناوەندی ناوخۆیی و وڵاتان شەشەمین خولی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ كتێب دەكرێتەوەو ماوەی 11 رۆژ بەردەوام دەبێت و دەیان هەزار ناونیشانی تێدا نمایش دەكرێت، بەڕێوەبەری راگەیاندنی چاپ و بڵاوكردنەوەی سلێمانیش دەڵێت: "پێشانگاكەی ئەمساڵ جیاوازە".
ئەریوان سیوەیلی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن و چاپ و بڵاوكردنەوەی سلێمانی بەوێبسایتی رەسمیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "رۆژی 28-11-2024، شەشەمین خولی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ كتێب، لەسلێمانی دەكرێتەوەو تاوەكو 8-12-2024 واتا بۆ ماوەی 11 رۆژ بەردەوام دەبێت و دەیان هەزار ناونیشانی تێدا نمایش دەكرێت، هاوكات 200 دەزگاو ناوەندی ناوخۆیی و وڵاتان بەشداری تێدا دەكەن".
"لەپێشانگاكەدا شوێنێك تایبەتكراوە بە بۆردی راگەیاندن و هۆشیاری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و تێیدا مێژووی نووسین و رۆژنامەوانی و شۆڕشی نوێ و ئەرشیفی یەكێتی لەشۆڕش و ژمارەی كتێب و نوسەران و بڵاوكراوەكانی شاخی تێدا نمایش دەكرێت، كەنزیكەی (1000) ناونیشانی جیاواز لەكتێب و گۆڤاری ئۆرگانەكانی یەكێتی تێدايە، لەوانە كتێبەكانی بۆردی راگەیاندن و بۆردی هۆشیاری و مەڵبەندی دیراسات و ناوەندی كاروباری یاسایی و دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی، هاوكات بەرهەمی تێكۆشەرانی یەكێتی و بیرەوەری و یاداشتی سیاسەتمەدارانی شۆڕشی نوێ"، ئەریوان سیوەیلی وادەڵێت.
راشیگەیاند: "لەپێشانگاكەدا چەند پانێڵێك لەبوارە جیاوازە ئەدەبییەكاندا پێشكەش دەكرێن و پێشبینیش دەكەین ژمارەی سەردانیكەرانی پێشانگاكەو فرۆشی كتێب لەساڵانی رابردوو زیاتر بێت و كاریگەری لەسەر زۆربوونی رێژەی خوێنەر هەبێت".
بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن و چاپ و بڵاوكردنەوەی سلێمانی وتیشی: " شەشەمین خولی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ كتێب، ئەمساڵ جیاوازەو ناوی راڕەوەكان تایبەت كراون بەناوی كەسایەتی و نوسەران و ئەدیبانی كورد لەچوار پارچەی كوردستان، هاوكات گرنگی تایبەت بەمنداڵان دراوەو شوێنی چالاكیان بۆتەرخانكراوە، ستەیجێكی تایبەتیش بەنووسەران ئامادەكراوەو دەتوانن لەسەر ئەو ستەیجە كتێبەكانیان بناسێنن و بەئیمزای خۆیانەوە پێشكەشی خوێنەرانی بكەن".
هەرچەندە بڕیاربوو رۆژی 20-11-2024، شەشەمین پێشانگای كتێب بەڕێوەبچێت، بەڵام بەهۆی پڕۆسەی سەرژمێری گشتی عیراقەوە لەڕۆژانی 20 و 21ی ئەم مانگە، بڕیاردرا پێشانگاكە بۆ 28 ی مانگ دوابخرێت و بۆماوەی 11 رۆژ بەردەوامبێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

