لیستی مووچەی مانگی 11 رادەستی بەغدا کرا
کوردستان 11:27 AM - 2024-11-26
PUKMEDIA
مووچەی فەرمانبەران
وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچەی مانگی 11ی فەرمانبەرانی هەرێمی رادەستی وەزارەتی دارایی عیراق کرد کە زیاتر لە 40 رۆژە مووچەی مانگی 9یان وەرگرتوە و هێشتا مووچەی مانگی 10 وەرنەگیراوە.
وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم لە راگەیەندراویکدا کە کۆپییەکی دەست PUKMEDIA نێردراوە رایگەیاندوە: "ئەمڕۆ سێ شەممە (26-11-2024 ) لیستی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، لەلایەن نوێنەری وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستانەوە ڕادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا".
ئەمەش لەکاتێکدایە پێشتر لە 18-10-2024 دابەشکردنی مووچەی مانگی 9ی فەرمانبەران دەستیپێکرد و هەتا ئێستا مووچەی مانگی 10 یان وەرنەگرتوەو وەزارەتی دارایش هیچ رونکردنەوەیەکی لەو بارەیەوە نەداوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

