پۆلیسی زاخۆ نهێنی و تایبەتە!
بیروڕا 09:45 PM - 2024-11-17
PUKMEDIA
ستران عەبدوڵڵا
ستران عەبدوڵڵا *
لە زاخۆوە بۆ کۆیە پۆلیس دەگوازنەوە تەنها لەبەر ئەوەی رەنگ و بۆی (یەکێتییا نیشتمانیا کوردستان)ی پێوەیە.
نەمانزانیوە حزبێکی رەسمی کە راپەڕینی رزگاری کوردستانی بەرپاکردبێ و بە پێی یاسای حزبەکان لە کوردستان و عیراق هەیە و شەرعییە و ئەوە چەند خولە سەرکۆماری وڵات دادەنێ و لە دوا هەڵبژاردنی هەرێمدا متمانەی دووقات کردۆتەوە کەچی بۆ (دەفعی چاوەزار) پۆلیسی ئیزن دەدرێ.
لە هەولێرەوە بۆ سلێمانی حزب نەفی ئەکرێ تەنها لەبەر ئەوەی وڵاتپارێزە، کە ئەو حزبە نە قاچاخە، لە ئەنقەرە بارەگای رەسمی هەیە و تەنانەت حزبە توندڕەوەکانی تورکیاش تەوقەی لەگەڵ دەکەن و کەیفیان بە دانوستانی هاتووە.
ئینجا دەشڵێن باوەڕ بکەن ئەمجارە بە ڕاستمانە کە یەک حکومەتە و یەک پەرلەمان و یەک هێزی پێشمەرگەیە.
بەڵێ بێگومان مرۆڤ لە خەباتدا دەبێ گەشبین بێ و مکوڕ بێ لەسەر باوەڕ و متمانەی نیشتمانیی، بەڵام پێدراوەکانیش گرنگن بۆ سیاسەت و ژیری و هەڵسەنگاندن.
*ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

