ئاسایش تەقەکەرەکەی شەوی رابردووی چەمچەماڵ دەستگیردەکات
کوردستان 07:54 PM - 2024-11-16
PUKMEDIA
لۆگۆی ئاسایش
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی تۆمەتباری ڕووداوی تەقەکردنەکەی شەوی ڕابردووی قەزای چەمچەماڵ دەستگیردەکات.
ئاسایشی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا کە کۆپییەکی بۆ PUKMEDIA نێردراوە رایگەیاندوە: "دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو ٢٠٢٤/١١/١٥ بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتی، لەگەڕەکی ئاشتی لە قەزای چەمچەماڵ دوو چەکدار کە ماتۆڕ سکیلێکیان پێبووە، تەقە لەماڵی هاوڵاتیەک دەکەن و هەڵدێن، دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچونی هێزەکانی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی، بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، توانرا شوێنی تۆمەتباران دەستنیشان بکرێت و هەردوو تۆمەتبار دەستگیربکرێن و دەستگیرا بەسەر چەکەکەیاندا".
"لەئێستادا تۆمەتباران بە ماددەی(١٥)چەک دەستگیرکران و لێکۆڵێنەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە، هاوکات بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی، بەردەوامن لەهەڵمەتەکانی دەستبەسەرداگرتنی ماتۆڕسکیلی بێسەرەتا، لەپێناو سەقامگیری و ئارامی زیاتر لەقەزای چەمچەماڵ"، لەراگەیەندراوەکەی ئاسایشدا واهاتووە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

