سودانی بۆ تهوتین جهخت لهجێبهجێكردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی دهكاتهوه
کوردستان 11:33 AM - 2024-11-13
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عیراق
محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عیراق
سەرۆک وەزیرانی عیراق پەیامێکی لەبارەی مووچەی مووچەخۆرانی
هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و تێیدا جەختی لە جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای باڵای
فیدراڵی کردەوە سەبارەت بە خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.
ئەمڕۆ چوارشەممە، نوسینگەی راگەیاندنی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عیراق بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی هەرێم،
سەرۆکوەزیرانی عیراق جەختی لە جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدراڵیی عیراق
کردەوە سەبارەت بە مووچەی مووچەخۆران و فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
ئاماژە بەوەش کراوە، له كۆبونهوهكهدا سودانی جهختی لهسهر گرنگی ڕێکخستنی ههناردهكردنهوهی نهوت
بە شێوەیەک کە خواستەکانی هاووڵاتیان لە سەرتاسەری وڵاتدا بەدەستبهێنێت كردهوه.
هەر لە ڕاگهیهندراوهكهدا، باس لە ئامادەکارییەکان بۆ
ئەنجامدانی سەرژمێری دانیشتوان کراوە.
هاوکات لە دیدارەکەدا سودانی جەختی لەسەر گرنگیی پێکهێنانی
کابینەی نوێ کردووەتەوە و ئامادەیی نیشانداوە لەو رووەوە هاوکاریی هەرێمی کوردستان
بکەن.
سودانی راشیگەیاندووە:"گرنگە پارێزگاریی
لە سەقامگیریی سیاسی لە هەرێمی کوردستان بکرێت"، لەراگەیەنراوەکەدا هاتووە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

