ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک میوانداری دوو بەڕێوەبەری گشتی دەکات
کوردستان 11:26 AM - 2024-11-12
ئەرشیف
کۆبوونەوەی پێشووتری ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك
ئەنجومەنی پارێزگای
کەرکوک میوانداری هەریەک لە بەڕێوەبەرە گشتییەکانی پەروەردە و تەندروستی شارەکە
دەکات و هەوڵی چارەسەرکردنی ئەو گیروگرفتانە دەدات کە لەو دوو کەرتەدا هەن.
د.ئەحمەد فاتیح ئەندامی
ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بەوێبسایتی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:"ئەمڕۆ
١٢-١١-٢٠٢٤ ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لەسەر سێ تەوەر کۆدەبێتەوە، کە لە تەوەری
یەکەم و دووەمدا میوانداری بەڕێوەبەرانی گشتی تەندروستی و پەروەردەی کەرکوک دەکرێت
و بەمەبەستی چارەسەرکردنیان گفتوگۆ لەسەر ئەو کێشە و گرفتانە دەکرێت کە لەو دوو
کەرتەدا هەن".
" لە تەوەری
سێهەمدا بڕیارە ئەنجومەنەکە دەنگ لەسەر لۆگۆی پارێزگا بدات، تاوەکو وەک
پارێزگاکانی دیکە کەرکوکیش لۆگۆی تایبەت بەخۆی هەبێت"، د.ئەحمەد فاتیح وایوت.
ئەندامەکەی ئەنجومەنی
پارێزگای کەرکوک راشیگەیاند:" ئەندامانی ئەنجومەنەکە لەبارەی باشترکردنی
کەرتەکانی تەندروستی و پەروەردە، کە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوکی
بۆ تایبەت کراوە، پرۆژەکانی خۆیان پێشکەش بە سەرۆکایەتی ئەنجومەنەکە دەکەن، ئەمەش
هەنگاوێکی نوێیە، کە بە بەرپرسیارێتییەوە هەوڵی چارەسەرکردنی ئەو کێشانە بدرێت کە
لەو دوو کەرتەدا هەن ".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

