ئەندامێكی لیژنەی دارایی: هەمواری بودجە دێتە پەرلەمان
عیراق 03:29 PM - 2024-11-10
PUKMEDIA
ئەنجومەنی نوێنەرانی عيراق، دیناری عيراقی
تێچوی نەوتی هەرێم كەبڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی لەسەردراوە، خراوەتە ناو هەمواری پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2025 ی عیراق و ئەندامێكی لیژنەی داراییش دەڵێت: "پێویستە لەماوەی یەك مانگدا دەنگ لەسەر پڕۆژەیاساكە بدرێت و ئەگەر مادەكەی تێچوی نەوتی هەرێم پەسند بكرێت، هەرێم دەتوانێت دەستبەهەناردەی نەوت بكاتەوە".
د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەوێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "بڕیارە لەم هەفتەیەدا هەمواری یاسای بودجە بگاتە ئەنجومەنی نوێنەران و لەهەفتەی داهاتووشدا خوێندنەوەی یەكەم و دووەمی بۆ بكرێت".
"لەهەمواری یاساكەدا ئەو مادەیەی بۆ زیادكراوە كەپەیوەندیدارە بەتێچوی نەوتی هەرێم، چاوەڕوانیش دەكرێت لەم مانگەدا كەوەرزی یاسادانانی ئەنجومەنی نوێنەران درێژكراوەتەوە، دەنگی لەسەر بدرێت" د. نەرمین مەعروف وایوت.
راشیگەیاند: "ئەگەر مادەكە لەئەنجومەنی نوێنەران دەنگی پێویستی بەدەستهێنا، هەرێم دەتوانێت لەڕێی كۆمپانیای سۆمۆوە جارێكی دیكە دەست بەهەناردە كردنەوەی نەوت بكات".
ئەمەش لەكاتێكدایە لەكۆبوونەوەی رۆژی 5-11-2024، ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بەسەرۆكایەتی محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیران، بڕیاریدا لەخەرجییە سیادییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوت، بەرانبەر ئەو نەوتەی كە لەلایەن هەرێمەوە بەرهەم دێت و لەلایەن كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نیشتمانی "سۆمۆ" و وەزارەتی نەوتی فیدراڵەوە وەردەگیرێت بگرێتە ئەستۆ، تێچووەكەش بۆ هەر بەرمیلێك نەوت بە 16 دۆلار دەخەمڵێندرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

