ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك كۆدەبێتەوە
کوردستان 09:34 AM - 2024-11-04
PUKMEDIA
ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك
بڕیارە رۆژی سێ شەممە، ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، حەوتەمین كۆبوونەوەی خۆی لەسەر چەند پرسێك ئەنجامبدات و تێیدا میوانداری فەرمانگەی ئەندازیاری و فەرمانگەی كارەبای كەركوك بكات.
د. ئەحمەد كەركوكی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بەوێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "بەپێی كارنامەی كۆبوونەوەكە، ئەنجومەنەكە میوانداری فەرمانگەی ئەندازیاری نیشتەجێی پڕۆژەو راوێژكاران بۆ پڕۆژەی دیزاینی بنەڕەتی شاری كەركوك دەكات".
"بڕیارە هەر لەكۆبوونەوەكەدا میوانداری فەرمانگەی دابەشكردنی كارەبای كەركوك سەبارەت بەخزمەتگوزاری و كۆكردنەوە بكرێت" د. ئەحمەد كەركوكی وادەڵێت.
ئەم دوو میواندارییە لەكاتێكدایە كەبڕیار بوو لەكۆبوونەوەی رابردوودا ئەنجامبدرێن، بەڵام بۆ كۆبوونەوەی داهاتوو دواخرا كەبڕیارە رۆژی 5-11-2024 ئەنجامبدرێت.
PUKMEDIA

هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

