ئەنجامی زانکۆلاین راگەیەنرا
کوردستان 12:49 PM - 2024-11-03
PUKMEDIA
کۆنگرەی رۆژنامەوانی راگەیاندنی ئەنجامی زانکۆلاین
ئەمڕۆ ٣-١١-٢٠٢٤ وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئەنجامی (زانکۆلاین) وەرگرتنى دەرچووانى دوانزەى ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگەکان بۆ ساڵى خوێندنى (2024- 2025)، راگەیاند.
د. ئارام: هیچ خوێندکارێک نامێنێتەوە وەرنەگیرێت
لەسەرەتای
کۆنگرەکەدا، د. ئارام محەمەد وەزیرى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى رایگەیاند:"٩٦٪ی
ئەو خوێندکارانەی فۆڕمى زانکۆلاینیان پڕکردووەتەوە وەرگیراون و ئەو ٤٪ ی کە ماون و
وەرنەگیراون، کێشەى تەکنیکیان هەبووە، بەڵام ژمارەیەکی زۆر کورسی ماون و ئەوانیش
وەردەگیرێن و هیچ خوێندکارێک نامێنێتەوە کە وەرنەگیرێت".
"لە ماوەی
٥ ساڵی رابردوودا هەوڵمانداوە زۆرترین فرسەت بدەینە خوێندکاران، تا بتوانن بەبێ
پارە بخوێنن، بۆ ئەمەش ئەوەی لەتواناماندا بووە کردوومانە، هاوکات ٢٥٪ کریی
خوێندنمان کەمکردووەتەوە جگە لە چەندین هەلی تر بۆ کەسوکاری شەهیدان و خوێندکارانی
ناوچە دابڕێنراوەکان و یەکەم و دووەم و سێهەمەکان"، د. ئارام وایوت.
وەزیرى خوێندنى
باڵاو توێژینەوەى زانستى دواشی لەخوێندکاران کرد، بە ئومێدەوە بێنە ناو خوێندنی باڵاو
ئایندە بۆ ئەوانە، ئەوان داهاتووی نیشتمانەکەمانن".
کورسی بەتاڵ بۆ ئەو خوێندکارانە ماوە کە وەرنەگیراون
هەر لە
کۆنگرەکەدا د.خەتاب ئەحمەد سەرۆکی لیژنەی وەرگرتن لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و
توێژینەوەی زانستی ئامارەکانی خستەڕوو رایگەیاند:" کۆی گشتی ئەو خوێندکارانەی
داواکاری وەرگرتنیان لە زانکۆ و پەیمانگەکان پێشکەشکردووە بریتین لە؛ ٥٥ هەزار و
٨٧١ خوێندکار، لەو ژمارەیەش ٤٥ هەزار و ٨٥٢ خوێندکاریان دەرچووی ئەمساڵن و ٢ هەزار
و ٤٧١ خوێندکاریان دەرچووی ساڵی پارن و ٧ هەزار و ٥٤٨ خوێندکاریشیان دەرچووی
ساڵانی رابردوون، بەو پێیەش ٥٥ هەزار و ٨٧١ خوێندکار داواکاری وەرگرتنیان لەزانکۆ لاین پێشکەشکردووە و لەو ژمارەیەش ٥٣ هەزار و ٧٩ خوێندکار لەڕێی زانکۆلاینەوە
وەرگیراون کە ٤٥ هەزار و ٥٢٦ خوێندکاریان دەرچووی ئەمساڵن و ٧ هەزار و ٥٥٣ خوێندکاریان دەرچووی ساڵانی رابردوون".
راشیگەیاند:"
ژمارەی پێشکەشکارانی خوێندکارانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی زانستی و وێژەیی کە وەرگیراون
٥١ هەزار و ٥٧٩ خوێندکار بوون کە ٤٤ هەزار و ٢١٥ پێشکەشکاریان دەرچووی ئەمساڵ بوون
و ٧ هەزار و ٣٦٤ خویندکاریشیان دەرچووی ساڵانی رابردوو بوون، هاوکات هەزار و ١٤٥ خوێندکاری
پیشەییمان هەبووە کە ٦٩٦ خوێندکاریان وەرگیراون، لەو ژمارەیەش ٥٠٧ خوێندکاریان
دەرچووی ئەمساڵ بوون و ١٨٩ خوێندکاریشیان دەرچووی ساڵانی رابردوو بوون و ١٣٨ خوێندکاریان وەرنەگیراون و ٣١١ خوێندکاریشیان داواکارییان پێشکەشنەکردووە، هەروەها
خوێندکارانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بریتین لە؛ هەزار و ٣٥٣ خوێندکار کە ٨٠٤
خوێندکاریان وەرگیراون و ٣٧٢ خوێندکاریان وەرنەگیراون و ١٧٧ خوێندکاریشیان
داواکارییان پێشکەشنەکردووە".
"سەرەڕای
وەرگرتنی خوێندکاران ١٣ هەزار و ٢٩٩ کورسی بەتاڵمان ماوە، کە دووبارە ئەو
خوێنکارانەی وەرنەگیراون دەتوانن لێی سوودمەند بن"، د.خەتاب وایوت.
لەکۆتایی کۆنگرەکەدا م.ئارام ئیبراهیم بەڕێوەبەری ناوەندی وەرگرتن لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند:" سەرجەم خوێندکارانی وەرگیراو دوای پەیوەندیکردنیان بەو زانکۆیەی لێی وەرگیراون، دەتوانن هەر لەرێی سیستمەکەوە دابەزاندن و گۆڕینی بەشەکانیان ئەنجام بدەن".
سەعات ١:٠٠ ی نیوەڕۆی سیستمەکە چالاک دەبێت و خوێندکاران دەتوانن لەڕێی ئەم لینکەوە ئەنجامەکانیان وەربگرنەوە:
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09 -
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
کوردستان 11:47 PM - 2026-10-08







دابەزێنە

