زەوییەکانی کورد و تورکمان لەکەرکوک بەداگیرکراوی ماونەتەوە
کوردستان 01:42 PM - 2024-11-02
ئاژانسەکان
کۆنگرەی رۆژنامەوانی رێکخراو و چالاکوانانی مەدەنی
رێکخراو و چالاکوانانی کۆمەڵگەی مەدەنی لەشاری کەرکوک هەڵوێستی خۆیان
سەبارەت بە زەوییە داگیرکراوەکانی کورد و تورکمان دەخەنەڕوو رایدەگەیەنن:" داواکارین
زەویوزاری کورد و تورکمان نەکرێتە قوربانی عەقڵیەتی شۆڤێنی و بڕیارێک کەسیستمە دیکتاتۆرەکەی
روخاوە و کۆتایی پێهاتووە، بەڵام هێشتا بڕیار نادادە و داگیرکارییەکانی زیندووە".
رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لەشاری کەرکوک لە
کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا هەڵوێستی خۆیان سەبارەت بە زەوییە داگیرکراوەکانی کورد و
تورکمان خستەڕوو رایانگەیاند:"وەک رێکخراو و چالاکوانانی کۆمەڵگەی مەدەنی لەشاری
کەرکوک لەسۆنگەی پەرۆشیمان بۆ سیستمی دیموکراسی و گەڕاندنەوەی زەوییە
زەوتکراوەکان، بەپێویستمان زانی پەرۆشی خۆمان دەرببڕین بۆ هەوڵەکانی تێپەڕاندن و
هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری مەجلیسی قیادەی سەورا و نیگەرانی خۆشمان سەبارەت بە هەوڵەکانی
بەربەست خستنە بەردەم تێپەڕاندنی هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکە بخەینەڕوو".
راشیانگەیاند:"بەداخەوە سەرەڕای بوونی رێککەوتن و
زۆرینەی رەها لێرە بەشێوازی ناشارستانی کێشە دروستدەکرێت بۆ ئەم پرۆسە گرنگ و جێی
بایەخە، بۆیە داواکارین زەویوزاری کورد و تورکمان نەکرێتە قوربانی عەقڵیەتی شۆڤێنی
و بڕیارێک کەسیستمە دیکتاتۆرەکەی روخاوە و کۆتایی پێهاتووە، بەڵام هێشتا بڕیار
نادادە و داگیرکارییەکانی زیندووە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

