کرێی خوێندنی پارالێڵ کەمدەکرێتەوە
کوردستان 12:50 PM - 2024-11-02
ئەرشیف
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی
بەڕەچاوکردنی باری دارایی خوێندکاران ئەمساڵیش هاوشێوەی ساڵانی رابردوو کرێی خوێندن لە
زانکۆ و پەیمانگە تایبەت و حکومییەکان کەمدەکرێتەوە، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا
و توێژینەوەی زانستیش دەڵیت:" لە زانکۆ حکومییەکان کرێی خوێندنی پارالێڵ و ئێواران،
بەرێژەی 45% کەمدەکرێتەوە و لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانیش کرێی خوێندن بە رێژەی
10% بۆ 20% کەمدەکرێتەوە".
عەباس ئەکرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی
زانستیی بە وێبسایتی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:"ئەمساڵیش هاوشێوەی ساڵانی
رابردوو، بەڕەچاوکردنی باری دارایی خوێندکاران کرێی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەت
و حکومییەکان کەمدەکرێتەوە، بەجۆرێک لە زانکۆ حکومییەکان کرێی خوێندنی پارالێڵ و ئێواران،
بەرێژەی 45% کەمدەکرێتەوە و لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانیش کرێی خوێندن بە رێژەی
10% بۆ 20% کەمدەکرێتەوە و سەرجەم بەش و قۆناغەکان دەگرێتەوە".
وتیشی: "رێژەی کەمکردنەوەی کرێی خوێندن لە زانکۆ و
پەیمانگە تایبەتەکان، لەسەر بنەمای ئەنجامی ریزبەندیی نیشتمانیی زانکۆ و پەیمانگەکان
دیاریدەکرێن، واتە تاوەکو پلەی ریزبەندیی زانکۆ و پەیمانگەکە زیاتر بێت، ئەوا
داشکاندنی زیاتری دەبێت لە نێوان 10% تاوەکو 20% ".
لە هەرێمی کوردستان 20 زانکۆی حکومی و 17 زانکۆ و 12 پەیمانگەى
تایبەت هەن، لەئێستاشدا بەشێکی زۆر لە زانکۆ حکومییەکانیش خوێندنی پارالێڵیان تێدایە
و خوێندکاران دەتوان بەپێی نمرەکانیان لەو بەشانە بخوێنن کەدەیانەوێت و کرێی خوێندن
بەپێی بەشەکان و ئەو زانکۆیەی خوێندکار لێی دەخوێنێت دەگۆڕێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

