فراكسیۆنی یەكێتی: پەلە بكرێت لەتەوتینكردنی مووچەخۆرانی هەرێم
ی ن ک 09:30 AM - 2024-10-31
میدیاکان
كۆبوونەوەی نزار ئامێدی، د.خالید شوانی و فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی نوێنەران
فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق پێداگری لەسەر پەلەكردن لە تەوتینكردنی خانەنشینان و فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەكاتەوە.
ئەم داوایەی فراكسیۆنەكە لەڕاگەیەندراوێكی نوسینگەی راگەیاندنی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا هاتووە كە كۆپییەكی بۆ PUKMEDIA نێردراوە.
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشدراوە: "لە كۆبوونەوەی نزار ئامێدی ئەندامی مەكتەبی سیاسی و د.خالید شوانی، وەزیری داد لە حكومەتی فیدڕاڵ و فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق گفتوگۆ لەبارەی پەلەكردن لەبەبانكی كردنی مووچەی فەرمانبەران و خانەنیشینانی هەرێمی كوردستان و هەڵبژاردنی سەرۆكێكی نوێ بۆ ئەنجومەنی نوێنەران كرا".
هەربەگوێرەی راگەیەندراوەكە، بابەتی سەرژمێری لە عیراق و بەتایبەتی لە ناوچە كێشە لەسەرەكان و چارەسەركردنی هەندێك كێشەی پەیوەست بەم پرسەوە گفتوگۆیان لەبارەوە كراوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

