موعین كازمی: تەوتین عیراق پابەند دەكات بەپێدانی مووچەی فەرمانبەرانی سلێمانی
کوردستان 10:57 PM - 2024-10-27
ميدياكان
موعین كازمی ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران
موعین كازمی ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران دڵنیایی دەداتە فەرمانبەرانی سلێمانی كەبەتەوتین كردنیان هاوشێوەی پارێزگاكانی دیكەی عیراق مووچەیان پێدەدرێت و داواش لەدەسەڵاتدارانی هەولێرو دهۆك دەكات داتا بایۆمەترییەكان بەڕاست و دروستی رەوانەی بەغدا بكەن.
موعین كازمی ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەلێدوانێكیدا بۆ كەناڵی مەسرا لەبارەی تەوتین و كردنەوەی بانكەكانی رەشیدو رافیدەین دڵنیایی دەدات و رایدەگەیەنێت: "بەتەوتینكردنی فەرمانبەران، وەزارەتی دارایی عیراق پابەند دەبێت بەپێدانی مووچەی فەرمانبەرانی سلێمانی هاوشێوەی پارێزگاكانی دیكەی عیراق".
راشیدەگەیەنێت: "داوا لەدەسەڵاتدارانی هەولێرو دهۆك دەكەین، كەبەمتمانەو شەفافیەت ناو و ژمارەو داتا بایۆمەترییەكان ئامادە بكەن بۆئەوەی متمانە لەنێوان وەزارەتی دارایی فیدراڵی و حكەمەتی هەرێمی كوردستاندا هەبێت".
ئەمەش لەكاتێكدایە بەگوێرەی زانیاری سەرچاوەیەك كە(ناوی ئاشكرا نەكردوە)و قسەی بۆ سایتی بغداد الیوم كردوە دەڵێت: "لەهەفتەی داهاتوودا لقی لەئەلڕافیدەین و ئەلڕەشید، بۆ تەوتینی مووچەخۆرانی هەرێم لەسلێمانی دەكرێنەوە، جگە لەسلێمانیش، لقێكی بانكی بازرگانی عیراقی لەپارێزگای هەڵەبجەو دەڤەری گەرمیان و راپەڕین دەكرێتەوە، بەئامانجی زیادكردنی سەنتەرەكانی تەوتینی مووچە لەبانكە فیدراڵییەكان".
رۆژی 21ی شوباتی 2024 دادگای فیدراڵی بڕیاریدا “محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عیراق و مەسرور بارزانی سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان پابەند بكات بەخۆجێیكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لە یەكێك لە بانكە حكومییەكانی عیراق و بەپێی رێكەوتنی هەردوو حكومەت پێویستە تا كۆتای ئەمساڵ سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێم تەوتین بكرێن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

