ئاسایشی سلێمانی لەماوەیەكی كەمدا دزێك دەستگیردەكات
کوردستان 09:27 PM - 2024-10-27
دەزگای ئاسایشی هەرێم
لۆگۆی دەزگای ئاسایشی هەرێم
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، لەماوەی شەش سەعاتدا دزێك دەستگیردەكات و تەواوی پارە دزراوەكەش كەبڕی ٥٧ ملیۆن دیناری عیراقییە، بۆ خاوەنەكەی دەگەڕێنرێتەوە.
لەڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، كەكۆپییەكی بۆ PUKMEDIA نێردراوە راگەیەندراوە: "دوای ئەوەی لەسەعات ٤ی سەرلەبەیانی ٢٠٢٤/١٠/٢٠ لەناوبازاڕی شاری سلێمانی دزێك قاسەی دوكانێك دەبڕێت و بڕی ٥٧ ملیۆن دیناری عیراقی دەدزێت و راستەوخۆ تۆمەتبار تەواوی پارەكە لەمەخزەنێكدا دەشارێتەوە، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، بەبڕیاری دادوەر، لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونیان بۆ رووداوەكە دەستپێكردو بەسوود وەرگرتن لەتۆڕی كامێراكانی چاودێری دەزگای ئاسایشی هەرێم، لەماوەی ٦ سەعاتدا تۆمەتباری رووداوەكە دەستنیشانكراو دەستگیركرا، تەواوی پارەكەش بۆ خاوەنەكەی گەڕێندرایەوە".
ئاماژە بەوەشدراوە: "لەئێستادا تۆمەتبار بەماددەی(٤٤٣) لەیاسای سزادان راگیراوەو لێكۆڵینەوە لەكەیسەكەی بەردەوامە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

