پارێزگاری کەرکوک هەنگاوێکی گرنگ لەپێناو ژینگەی شارەکە دەنێت

کوردستان 03:34 PM - 2024-10-24
کەرکوک  PUKMEDIA

کەرکوک

کەرکوک

پارێزگاری کەرکوک هەنگاوێکی گرنگی دیکە لەپێناو پارێزگاریکردن لە ژینگەی شارەکە دەنێت و رایدەگەیەنێت: "کەرکوک دەکەینە شارێکی نمونەیی لە عیراق".


رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک بۆ کەناڵەکانی راگەیاندن وتی: "بەهۆی ئەوەی دووکەڵی کارگەی چیمەنتۆی لەیلان بوەتە مەترسی بۆ سەر ژیانی هاووڵاتیانی کەرکوک لەچوارچێوەی خزمەتەکەمان هەوڵماندا چارەسەری ئەو دووکەڵە بکەین و لە وڵاتانی دەرەوە ئەو پێداویستیانەی بۆ بهێنین کە دەبێتە هۆی کەمبونەوەی دوکەڵەکەی و رێگریکردن لەو گازە زیانبەخشانەی کە کارگەکە دەریدەکرد".


"وەک چۆن بەڵێنمان بە خەڵکی کەرکوک داوە خزمەتکاریان دەبین و بەهەموو شێوەیەک رێگری لە پیسبونی ژینگەی شارەکەمان دەکەین، گۆڕینی بەشێک لە پارچەکانی کارگەکەش لەپێناو خەڵکی ناوچەکەیە و پارێزگاریکردنە لە ژیانیان، هاوکات ئەرکمانە پارێزگاری لە سروشت و ژینگەی شارەکەمان بکەین، لەم روانگەیەشەوە داوا لە هاووڵاتیان دەکەین هاوکارمان بن لە پاک راگرتنی شارەکە ، هەر هۆکارێکیان بەدیکرد کەدەبێتە هۆی پیسبونی ژینگەی شارەکە ئاگادارمان بکەنەوە"، رێبوار تەها وات وت.


پارێزگاری کەرکوک راشیگەیاند: "کەرکوک دەکەینە شارێکی نمونەیی لە عیراق و ژینگەیەکی پاکی بۆ فەراهەم دەکەین، هەروەک چۆن لەسەرەتای دەستەبکاربونمان بڕیاری پاککردنەوەی شارمان لە خۆڵ و خاشاک دابوو، لە ئێستاشدا بەردەوامین بۆ دەستەبەری ژینگەیەکی پاک بۆ هاووڵاتیانمان".

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە