سلێمانی.. 25 هەزار پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەشدەکرێت
کوردستان 09:48 AM - 2024-10-19
PUKMEDIA
سلێمانی
لە سنوری پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری 25 هەزار پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەشدەکرێت و لە یەکەم قۆناغدا و لەمەراسیمێکدا بە ئامادەبونی سەرۆکی شارەوانی سلێمانی و فەرمانبەران تیروپشک بۆ زیاتر لە 6 هەزار و 500 فەرمانبەر کراوە.
لەیلا عومەر سەرۆکی شارەوانی سلێمانی دەڵێت: "دوای ئەوەی بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران دابەشکردنی زەوی کراوەتەوە، دەستبەجێ لیژنەیەکی باڵامان پێکهێنا بۆ ئەوەی فەرمانبەران سودمەند بن و بەخۆشحاڵییەوە لە بەڕێوەچوونی پرۆسەکەدا جیاوازی لەنێوان کەسدا نەکراوە".
"تیمەکانمان لەم ماوەیەدا شەو و رۆژیان خستەسەر یەک بۆ ئەوەی رێکارەکان بەزووی ئەنجامبدرێن و تاکە ئامانجیشمان سودمەندبونی فەرمانبەرانە لەم پرۆسەیە کە ماوەیەکی زۆرە دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا راگیراوە"، سەرۆکی شارەوانی وای وت.
زەوییەکان لە ماستەرپلاندان و لە سێ شوێنی جیای پارێزگای سلێمانین، رووبەری هەر زەوییەک 200 مەتر دەبێت و سەرجەم رێکارەکان گیراوەتە بەر.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

