لیوا روكن رزگار جه‌بار: هه‌ڵبژاردن له‌سلێمانی زۆر به‌باشی به‌ڕێوه‌ده‌چێت
کوردستان 02:14 PM - 2024-10-18
PUKMEDIA
لیوا روكن رزگار جه‌بار
پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی تایبه‌ت له‌پارێزگای سلێمانی زۆر به‌باشی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی به‌رگری و فریاكه‌وتنیش ده‌ڵێت:" به وردی چاودێری پرۆسه‌كه ده‌كه‌ین و هیچ كێشه‌یه‌ك له‌پرۆسه‌كه‌دا نییه".
لیوا روكن رزگار جه‌بار محه‌مه‌د فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی به‌رگری و فریاكه‌وتن به وێبسایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند:"پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی تایبه‌ت له‌پارێزگای سلێمانی زۆر به‌باشی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و هیچ كێشه‌یه‌ك بۆ پرۆسه‌كه دروستنه‌بووه".
"ئه‌ركمان پاراستنی بنكه‌و سندوقه‌كانی ده‌نگدانه له‌پارێزگای سلێمانی و به‌پێی ئه‌و پلانه‌ی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه پێمان سپێدراوه، ئه‌ركه‌كان جێبه‌جێ ده‌كه‌ین" لیوا روكن رزگار جه‌بار واده‌ڵێت.
له سه‌عات 7ـی ئه‌مڕۆوه ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان دهستیپێكردوهو بڕیاره تا سه‌عات 6ـی ئێواره واته بۆ ماوه‌ی 11 سه‌عات پڕۆسه‌كه به‌رده‌وامبێت.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی كه PUKMEDIA له كۆمسیۆنه‌وه ده‌ستیكه‌وتووه، له ده‌نگدانی تایبه‌تدا، له‌هه‌ر چوار بازنه‌ی هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك، هه‌ڵه‌بجه، 215 هه‌زارو 960 ده‌نگده‌ر مافی ده‌نگدانیان هه‌یه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

